به‌هۆی فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌ی نایاسایی، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گۆشتفرۆشی دوبرا له داره‌سوتاوه‌كه داده‌خرێت و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش ده‌ڵێت: خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه. له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراویکدا رایگەیاندوە: ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، (2020.5.20) له ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له كاته درهنگانهكانی شه‌وان، به‌هۆی هه‌بونی گۆشی به‌ستو و خاوكردنه‌وه‌ی و فرۆشتنی به‌نرخی فرێش بههاوڵاتان، لیژنه‌كان سه‌عات (4)ی به‌یانی له گۆشتفرۆشی دوبرا له بازاڕی داره‌سوتاوه‌كه‌ی شاری سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی به‌ستو له‌گه‌ڵ ژماره‌یك ئاژه‌ڵێ به‌نایاسایی سهربڕدراودا گرتوه. وتیشی: خاوه‌نی شوێنه‌كه له‌و كاته‌دا گۆشته‌كه‌ی بردوه بۆ دوكانه‌كه‌ی و ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر مره‌كه‌ب (حبر)ی هاوشێوه‌ی مره‌كه‌بی مۆری كوشتارگه‌ی سلێمانی كه بۆ مۆركردنی ئاژه‌ڵه بێمۆرهكان به‌كارده‌هێنێت كه پشكنین ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی بۆ نه‌كراوه له كوشتارگه، و ساغكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌نرخی گۆشتی فرێش. ئاماژەی بەوەشکرد: له‌ڕوی زانستییه‌وه هه‌ر خۆراكێك له‌پله‌ی به‌ستندا بێت، به‌شێك له بههاخۆراكییكهی له‌ده‌ست ده‌دات، له‌كاتی خاوبونهوهشیدا پێكهاته‌ی خانه‌كانی و پڕۆتیناتهكهی داده‌به‌زێت و به‌كتریا گه‌شه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات نابێت جارێكی تر بخرێته‌وه به‌فرگر بۆ دوباره به‌ستنه‌وه‌ی چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئه‌و خۆراكه دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش رێگه‌پێدراو نییه. هه‌روه‌ك وتیشی: به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی، فرۆشتنی گۆشتی به‌ستو به نرخی فرێش، فێڵی بازرگانیه له‌به‌رئه‌وه‌ی نرخی گۆشتی فرێش له‌گه‌ڵ نرخی گۆشتی به‌ستو جیایه، یاسای سزای بۆ ئه‌و كه‌سانه دیاریكردوه فێڵی بازرگانی له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌وهۆیه‌وه خاوه‌ن شوێنه‌كه روبه‌ڕوی یاسا ده‌كه‌نه‌وه. رونیكرده‌وه: لیژنه هاوبه‌شه‌كان به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی وهێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه، چونه‌ته شوێنه‌كه و ده‌ستیان به‌سه‌ر (64) كیلۆگرام گۆشتی به‌ستو كه خاوكرابوهوه وئاماده كراوه بۆ فرۆشتن له‌گه‌ڵ (6) سه‌ر ئاژه‌ڵی بچوكی سهربڕدراودا گرتوه كه‌به‌شێوه‌ی نایاسایی سه‌ربڕدراون و هێنراون بۆ فرۆشتن. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی وتی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ده‌ستبه‌جێ گۆشتفرۆشی دوبرا داخراوه و ته‌واوی گۆشته ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری كراوه بۆ له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure