د.سه‌رباز كه‌مال شێخ محه‌مه‌د دكتۆرا له نه‌شه‌رگه‌ری گورچیله‌و میزه‌ڵدان چه‌ند خاڵێكی گرنگی خستووه‌ته‌ڕوو كه تێیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستی داوه سه‌باره‌ت به خۆپاراستن له به‌ردی گورچیله. ئه‌وانیش: 1-خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو زیاتر له دوازده په‌رداخ له ڕۆژێكدا. 2-خواردنی ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێكی زۆر كالسیۆمی تێدایه وه‌ك ماست و شیر‌و شیره‌مه‌نییه‌كان. 3-خواردن و ئه‌و میوانه‌ی كه سیترهتیان تێدایه. وه‌ك پرته‌قاڵ و لیمۆو سندی و ترێ. 4-كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خواردنانه‌ی كه ئۆگزاله‌یت و فۆسفاتیان تێدایه. وه‌كو چوكلێت، چا، قاوه، كۆلا، سپیناخ، چهوهنهرو علی بابا. 5-كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه خۆراكیانه‌ی كه پڕۆتینیان زۆره وه‌كو گۆشت و پاقله‌مه‌نییه‌كان. 6-كه‌مكردنه‌وه‌ی خوێ و شهكرو خواردنی سوێر‌و خواردنی له‌قوتوكراو و ئاماده. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure