21/5/2020 02:33 PM

ترس لە خۆشەویستی

خۆشەویستی جوانترین ئەزموونی ژیانی مرۆڤە. هێز وتوانا و وزەت پێ دەبەخشێت. رێی دوور نزیک دەکاتەوە و رق و قین دادەمرکێنێت. لە مێژووی هەموو وڵاتاندا زۆرن لەو ئەفسانانەی کە لەسەر بابەتی عیشق و خۆشەویستی دامەزراون و تا ئێستاش کە سەدەی پێشکەوتن و تەکنەلۆژیایە هەر بەنرخن و مرۆڤ ئاوڕیان لێ دەداتەوە. بەڵام بەم حاڵەوە کەسانێک هەن کە خۆیان لە خۆشەویستی بزر دەکەن، بەڵام بۆ؟ لە درێژەدا بەشێک لە هۆکارەکان دەخەینە بەر باس.

خۆشەویستی دادپەروەر نییە
زۆر کات دوو کەس ناتوانن هاوشێوەی یەکتر یەکیان خۆشبوێت، دەکرێن خۆشەویستی یەکێکیان لە یەکێکی دیکەیان زیاتر بێت یان کەمتر بێت.

خۆشویستی بە یەک شێوە نامێنێتەوە
دەکرێت بەپێی تێپەڕبونی کات هەندێک خۆشەویستی بگۆڕێت بۆ عادەت، ئەمەش ئەوەیە کە زۆرکەس لێی دەترسن.

مەبەستی راستەقینە زو دەرناکەوێت
زۆرێک لەو کەسانەی کە خۆشەویستی بۆ بەرامبەرەکەیان دەردەبڕن مەبەستی دیکەیان هەیە، ئەمەش هۆکارە بۆئەوەی ئاسان نەبێت متمانە بکەیت.

دەتەوێت بۆشایی خۆت هەبێت
بەشێک لەو کەسانەی خۆیان لە پەیوەندی خۆشەویستی دوردەخەنەوە، دەیانەوێت بۆشایی خۆیان هەبێت لە ژیانیاندا و کەسانی دیکە نەیەنە ناو ژیانیان.

رابردوو بە ئاسانی لەبیر ناکرێت
بەشێک لەو کەسانەی نایانەوێت پەیوەندی خۆشەویستی دابنێن بەهۆی ئەزمونی رابردو و شکست هێنانە لە پەیوەندی یەکەمییان

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved