21/5/2020 02:43 PM

ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ چی بەسەردێت؟

گەورە بەرپرسێكی یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد بە هەواڵێكی هەوادارانی وەرزشی و وەرزشكاران شۆك دەكات و ئاشكرایدەكات كە هێشتا دڵنیا نین لەوەی كە ساڵی داهاتو لە تۆكیۆ یارییەكانی ئۆڵۆمپاد بەڕێوەدەچێت، كە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتێیە لە هاوینی 2020ەوە بۆ هاوینی 2021 دواخرا.
تۆماس باخ، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتیی ئاشكرایكردوە تا ئێستا دڵنیانین كە ساڵی داهاتو یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكۆ بەڕێوەدەچێت یاخود نا، وە ناشتوانین هەمو ساڵێك كاتی ئەنجامدانی پاڵەوانێتیە وەرزشییەكان بگۆڕین و وەرزشكاران لە دۆخێكی ناڕوندا جێبهێڵین.
باخ لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "بی بی سی سپۆرت" دەڵێت "لەگەڵ شینزۆ ئابێ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن لە بارەی چارەنوسی ئۆڵۆمپیاد گفتوگۆمان ئەنجامداوە و ئەگەر ساڵی داهاتو یارییەكانی ئەو پاڵەوانێتیە ئەنجام نەدرێت، ئەوا ئۆڵۆمپیاد هەڵدەوەشێتەوە، چونكە بە وتەی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن هیچ پلانێكی دیكەیان نیە ئەگەر لە ساڵی داهاتو ئەنجام نەدرێت".
تۆماس باخ لە كۆتای لێدوانەكەیدا وتی " كە ئەو هاوڕأیە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن، چونكە ناتوانین بەبەردەوامی سێ بۆ پێنج هەزار کەس دابمەزرێنین و هەمو ساڵێكیش جارێكی دیكە پاڵەوانێتیەكە دوابخرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی دەرونی وەرزشكاران بە دواخستنی پاڵەوانێتیەكە زۆر تێك دەچێت".

 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved