به‌هۆی پابه‌ند نه‌وبون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگایه‌ك داده‌خه‌ن. شاتو حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تى، لیژنه‌كه ئارایشتگای سویدن له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داده‌خات. وتیشی: پابه‌ندبوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بنه‌مای كاركردنه له شارایشتگاكاندا، بۆیه پێويسته ته‌واوی رێنمایيه‌كانی كاركردن له شوێنه‌كه‌یاندا جێبه‌جێبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانيیه‌وه روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای سویدن داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها شوێنه‌كه‌شی ناكرێته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن جێبه‌جێ ده‌كرێت. لیژنه‌ی ئارایشتگاكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رۆژانه سه‌ردانی ئارایشتگاكان ده‌كات بۆ پابه‌ندكردنیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن، ته‌ندروستی، نرخ، كوالێتی ئه‌و مه‌واده جوانكاریانه‌ی به‌كاریده‌هێنن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure