23/5/2020 04:53 PM

بۆچی هەندێک کەس زۆر دەخۆن بەڵام کێشیان زیاد ناکات؟

هەمومان ئەو کەسانە دەناسین کە چەندیان بوێت دەخۆن، وەرزشیش ناکەن بەڵام کێشی جەستەیان زیاد ناکات و وەکو خۆیان دەمێننەوە، زاناکان هۆکارەی ئەمەیان بۆ ئاشکرابوە و دەڵێت کە پەیوەندی بە جینەتیکەوە هەیە.
بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەلیلی بریتانی، توێژیەران توێژینەوەیەکیان لەسەر جیناتی هەزاران کەس ئەنجامدا، بۆیان دەرکەوت %1ی خەڵکی جینێکیان نییە کە پێی دەگوترێت جینی "ALK".
زانایان تاقیکردنەوەیان لەسەر مێش و مشک ئەنجامدا، جینی "ALK"ی لە جەستەیان دەرهێنا و شیرینی و چەورییان پێیان دا، تەماشایان کرد لەبری ئەوەی قەڵەو ببن و کێشیان زیاد بکات، لاواز دەبون و کێشییان دادەبەزی.
پرۆفیسۆر جۆزێف پینیجەر، لە زانکۆی کۆڵۆبی لە کەنەدا لەوبارەیەوە رایگەیاند، "وەستاندنی ئەم جینە چارەسەری قەڵەوی دەکات، ئەو کەسانەی کێشییان زیاد ناکات هۆکارەکەی بۆ ئەم جینە دەگەڕێتەوە، دەتوانیت وەکو چارەسەر بۆ ئەو کەسانە بەکاریبهێنین کە کیشییان زۆرە".
وتیشی، "قەڵەوی پەیوەندی بە جیناتەوە هەیە، ئێمە ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەکاردەهێنین بۆئەوەی چارسەری قەڵەوی پیبکەین، هەوڵدەدەین زیاتر دەربارەی ئەم جینە بزانین و لە کاریگەرییە لاوەکیەکانی بکۆڵینەوە".

 

سەرچاوە: food.ndtv

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved