23/5/2020 05:01 PM

قاسم موئەیەدزادە

قاسم موئەیەدزادە ساڵی 1962 ھەتاوی لە شاری مەھاباد ھاتۆتە دنیاوە و خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە دەسپێکردو لە ساڵی 1971 ھەتاوی دیپڵۆمی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1977 ھەتاوی لە فێرگەی مامۆستایانی ورمێ دەورەی زمانی ئینگلیزی تەواو کردووە. لەو ساڵەوە ھەتا ساڵی 1993 لە خوێندگەکانی مەھاباد مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووە.ساڵی 1991 ھەتاوی بەکالوریۆسی زمان و وێژەی فارسی لە زانکۆی ئەهلیی مەھاباد وەرگرتووە.

موئەیەدزادە کۆمەڵێک شیعری گوتووە کە ھەندێکیان لە کۆمەڵەشیعری بروسکەدا چاپ کراون.ئەم شاعیرە بەتوانایە لە بواری نووسینی تەنزیشدا چالاک بووە. لە رەوتـناسیی شیعریی نوێی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، شیعری موئەیەدزادە بە درێژەی ئەزموونی "سوارە"ـیی دێتە ئەژمار و لەڕاستیدا ئەم ئەزموونە پێشڕەوە لەم شاعیرە مەهابادییەدا قەتیس دەمێنێتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved