23/5/2020 10:28 PM

كارمه‌ندانی فه‌یسبوك له‌ ماڵه‌وه‌ كاره‌كانیان ده‌كه‌ن

كۆمپانیای فه‌یسبوك ڕێگه‌ به‌ كارمه‌نده‌كانی ده‌دات بۆ هه‌میشه‌ له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.

مارك زوكه‌ربێرگ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فه‌یسبوك ڕایگه‌یاندووه‌، هه‌ندێك له‌ كارمه‌ندان سه‌رپشكن به‌ شێوه‌یكی هه‌میشه‌یی له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.

زوكه‌ربێرگ وتوویه‌تی، له‌ ماوه‌ی 5 تا 10 ساڵی داهاتوودا كارمه‌ندان ده‌توانن به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاربكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی تواناو پسپۆڕییان له‌بواری كاره‌كه‌یاندا هه‌بێت.

پێشتریش كۆمپانیای گوگڵ وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێگه‌ی به‌ كارمه‌نده‌كانی داتا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاره‌كانیان ڕایی بكه‌ن.

كۆرۆنا لێكه‌وته‌ی ئابوری گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و كۆمپانیا جیهانییانه‌ هه‌بووه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و كۆمپانیایانه‌ مایه‌پوچبوونی خۆیان ڕاگه‌یاندو هه‌ندێكیشیان ناچاربوون گۆڕانكاری له‌ شێوازی كاركردنیاندا بكه‌ن، له‌وانه‌ كۆمپانیای فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مازۆن كه‌ هاوشێوه‌ی گوگڵ و فه‌یسبوك داوای له‌ كارمه‌نده‌كانی كرد له‌ ماڵه‌كانیانه‌وه‌ كاره‌كانی كۆمپانیا ڕایی بكه‌ن.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved