24/5/2020 02:06 PM

تاقیکاری سەرکەوتووانەی "رێمدسێڤیر" لەسەر تووشبووانی کۆرۆنا

هەینی رابردوو کۆمەڵێک هەواڵی خۆش سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە گۆڤاری پزیشکی "نیۆئینگلەند"ـدا بڵاوبووەوە. دەرمانی دژە ڤایرۆسی "رێمدسێڤیر" کە لەڕاستیدا بۆ چارەسەریی "ئێبۆلا" دروست کراوە، توانی ماوەی چارەسەریی تووشبووانی کۆرۆنا کەم بکاتەوە.
کۆتاییەکانی مانگی رابردوو بوو کە دەرئەنجامە سەرەتاییەکانی تاقیکاری لەسەر ئەم دەرمانە بڵابووەوە و ئێستاش دووبارە لە وتارێکدا ئەم بابەتە پشتڕاست کراوەتەوە. دەبێ ئەوە بزانین کە رێمدسێڤیر دەرمانی کۆرۆنا نییە بەڵکوو ماوەی چارەسەری تووشبووان لە 15 رۆژەەوە دەکات بە 11 رۆژ.
لەم دوایین تاقیکارییەدا 1059 نەخۆشی کۆڤید-19 لە 60 شوێنی جۆراوجۆری ئەمریکا، ئەوروپا و ئاسیا ئەم دەرمانەیان پێ درا؛ 530 کەس کە بە ماوەی 10 رۆژ ئەم دەرمانەیان بەکارهێنا چاک بوونەوە و 521 کەسەکەی دیکە لەجیاتی رێمدسێڤیر دەرمانی "پلاسبۆ/ بێ‌کاریگەری"ـیان وەرگرتبوو. دۆخی تەندروستی ئەم نەخۆشانە بە شێوەی رۆژانە کۆنتڕۆڵ دەکرا بۆ ئەوەی کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی ئەم دەرمانە تاوتوێ بکرێت.

 

سەرچاوە: arstechnica

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved