24/5/2020 03:47 PM

بێسارانی

مستەفای بێسارانی کوڕی مەلا قوتبەدین کوڕی مەلا شەمسەدین ساڵی 1053ـی کۆچی (1643 یان 1644) لە گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ (ئێستا لە شاری سەوڵاوا دایە(لەدایکبووە. سەرەتا لای باوکی و پاشان لە نۆدشە و پایگەلان و سنە وانەی مەلایەتیی خوێندووە. دوای وەرگرتنی ئیجازە گەڕاوەتەوە بۆ بێساران و تا دوایی ھاتنی ژیانی لە ساڵی 1113ـی کۆچیدا (1701 یان 1702) وەک مەلای گوندەکە لەوێ دەمێنێتەوە لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی پیرەھەژار لە نزیکەی سەوڵاوا بە خاکی ئەسپێرن.
شێعری بێسارانی لە سەر کێشی بڕگەیی و بە شێوەزاری ھەورامی نووسراوە. کاریگەرییەکی گرنگی لە شێعری کوردی و بە تایبەت ھەورامیدا بووە. پیرەمێرد بڕێک لە ھۆنراوەکانی وەرگێڕاوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی. مەولەوی لە شێعرەکانیدا ناوی بێسارانی دەبا دەبا و دەڵێ:
«بێسارانی»یەن نە تۆی فەرد من      خەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساکن

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved