مه‌نسور یاقوتی نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری كورد ڕایگه‌یاند، كتێبی ئایینی یارسان له ئه‌فسانه‌كانی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران مۆڵه‌تی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پێدراوه. مه‌نسور یاقوتی ڕاشیگه‌یاندووه، ماوه‌ی سێ ساڵ كاری لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و كتێبه كردووه. كتێبه‌كه باس له بیروباوه‌ڕه‌كانی خه‌ڵكی یارسان له بواره جیاوازه‌كانی تایبه‌ت به‌و ئایینه ده‌كات. مه‌نسور یاقوتی نووسه‌رێكی ناوداری كورده كه خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و به‌رهه‌مه و ته‌مه‌نی 72 ساڵه‌و دانیشتووی پارێزگای كرماشانه. خاك - ئاژانسه‌كانی ئێران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure