24/5/2020 09:46 PM

بۆ ئه‌و دایكانه‌ی منداڵه‌كانیان شیر ده‌خۆن

زانستی پزیشكی شیرخواردنی منداڵی پۆلێن كردووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ باشترین جۆرو پێكهاته‌ی شیر، شیری دایك خۆیه‌تی بۆ منداڵه‌كه‌ی، به‌ڵام رێنمایی زیاتر بۆ دایكان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نه‌هێڵن ئه‌و شیره‌ كه‌مبكات یان وا له‌ منداڵه‌كه‌ی بكات زوو واز له‌ شیری دایكی بهێنێت.

پزیشكان هه‌میشه‌ گۆڕانكاری شیر به‌ كارێكی باش نازانن، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ سه‌ره‌تای منداڵیدا ئه‌و شیره‌ی كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌سه‌ری رادێت، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وجۆره‌ به‌كاربهێنێریت تاوه‌كو 4 مانگی یه‌كه‌م، دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌و شیره‌ هیچ زیانێكی لاوه‌كی وه‌ك سكچوون و رشانه‌وه‌و حه‌ساسیه‌تی به‌دواوه‌ نه‌بوو، ئه‌وا ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.

پزیشكانی پسپۆری بواری منداڵان سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی جۆری شیرو چۆنییه‌تی خواردنی، رێنمایی تایبه‌ت ده‌ده‌ن به‌ دایكان، له‌وانه‌: 

1-ده‌بێت ئاوی ئه‌و شیره‌ پله‌ی كوڵاندنه‌كه‌ی به‌رز بێت.

2-ده‌بێت دوای هه‌ر شیر خواردنێك راسته‌وخۆ مه‌مه‌ی شیره‌كه‌ بشۆردرێت، نابێت به‌و شیره‌وه‌ دابنرێت.

3-نابێت به‌هیچ جۆرێك شیری ماوه‌ بدرێت به‌ منداڵ.

4-ده‌بێت شیر تا بكرێت سه‌رهه‌ڵپچڕاو نه‌بێت و دووربێت له‌ ده‌ستی منداڵی تر.

5-نابێت شیر له‌ناو سه‌لاجه‌ هه‌ڵبگیرێت.

6-رێژه‌ی پێدانی شیر نابێت له‌ ئاستی خۆی زیاتر بدرێت به‌ منداڵ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێریش نه‌خوات. چونكه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.

7-رۆژانه‌ له‌ چ كاتێكدا شیری پێده‌درێت، ده‌بێت به‌پێی كات و برسێتی منداڵه‌كه‌ بێت، نابێت زۆر له‌ منداڵ بكرێت شیر بخوات. ئه‌گه‌ر هاتوو منداڵه‌كه‌ توانای شیر خواردنی نه‌بێت، ئه‌وا ده‌بێت راسته‌وخۆ ببرێته‌ لای پسپۆری منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی به‌دخۆراكی. چونكه‌ گه‌شه‌و پێكهاته‌ی ژیانی منداڵه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خواردنی شیره‌وه‌.

خاك - وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved