وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌مساڵدا. مارك ئه‌سپه‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان په‌ره‌ی به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا داوه و تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ڤاكسینه ده‌گاته قۆناغی كۆتایی. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ره‌كان بۆ ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و ڤاكسینه زۆر به‌هێزن و چاوه‌ڕوانی هه‌وڵی زاناكان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: بڕی 10 ملیاریان ته‌رخانكردووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆناو تا كۆتایی 2020 به هه‌موو جیهاندا بڵاویده‌كه‌نه‌وه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure