25/5/2020 12:21 PM

رێدمی K30i 5G

رێدمی بە بێدەنگی پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆی لادا واتە رێدمی K30i 5G. دیزاین و تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە رێک هاوشێوەی رێدمی K30 5Gـیە کە ساڵی رابردوو پەردەی لەسەر لادرا، بەو جیاوازییە کە کامێراکەی 48 مێگاپیکسڵە.
رێدمی K30i 5G خاوەنی شاشەی 6.67 ئینچی IPS LCD بە کواڵیتی FHD+ کە رادەی رێفرێش بوونەوەکەی 120 هێرتزە. شاشەکە پشتگیری لە HDR10 و مۆڵەتی TUR Rheinland دەکات و لەلایەن  "گۆریلا گۆرس 5"ـەوە پارێزگاریی دەکرێت. کامێرای سێڵفی ئەم مۆبایلە لە دوو بەش ێکهاتووە: کامێرای سەرەکی بە توانستی 20 مێگاپیکسڵ و هەستەوەری 2 مێگاپیکسڵی بۆ بەراوردکردنی قووڵایی دیمەنەکان.
وزەی رێدمی K30i 5G لەلایەن چیپسێت سنەپدراگۆنی 756Gـیەوە دابین دەبێت و لەگەڵ رامێکی 5 گێگابایتی LPDDR4X پرۆسیسی داتاکان ئەنجام دەدەن. بیرگەی ئەم مۆبایلە 128 گێگابایتە و خاوەنی ستانداردی UFS 2.1ـیە. باتری ئەم مۆبایلە 4500 میلی‌ئەمپێرە و شەحنکەرەوەی 30 واتیش سەپۆرت دەکات.
لە دیوی پشتەوەی رێدمی K30i 5G چاومان بە کامێرایەکی 4 بەشی دەکەوێ کە بریتین لە: کامێرایەکی سەرەکیی 48 مێگاپیکسڵی، کامێرای UltraWideـی 8 مێگاپیکسڵی، هەستەوەری 5 مێگاپیکسڵی ماکرۆ و هەستەوەری 2 مێگاپیکسڵ بۆ بەرواوردی قووڵایی دیمەنەکان.
بەشێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی رێدمی K30i 5G بریتییە لە پشتیوانی کردنی هاوکات لە دوو سیمکارتی 5G، وای فای 5، GPSـی دوو فریکۆنس، پۆرتی USB-C و جەکی هیدفۆنی 3.5 میلی‌مەتری.
رێدمی K30i 5G بە پەیوەندیکاری MIUI 11 لەسەر بنەمای سیستەمی ئەندرۆیدی 10 و لە دوو رەنگی شین و سپی و بە نرخی 262 دۆلار لە رێکەوتی 2ـی 6ـدا رەوانەی بازاڕ دەکرێت.

 

سەرچاوە: gizmochina

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved