25/5/2020 12:22 PM

چەن خواردنی بەتامی ژاپۆنی

خواردنە ژاپۆنییەکان بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بەتامن. ئەم سەرسوڕماوییە تەنیا بۆ کەسانی بیانی نییە و خەڵکی ژاپۆنیش دەگریتەوە. هەر کاتێکی رۆژ سەیری تەلەفیزیۆنی ژاپۆن بکەیت لانیکەن چاوت بە ٥ جۆر خواردن دەکەوێت، چونکە ژمارە خواردنە ژاپۆنییەکان زۆرن و لەبەر چاو  ناکەون. لە درێژەی ئەم بابەتەدا لەگەڵ بەناوبانگترین خواردنەکانی ئەم وڵاتە پڕ رەمز و رازە ئاشنا دەبین.

گاراگە/ Karaage

 کاراگە رانە مریشکی سوورکراوەیە. بۆ دروستکردنی ئەم خواردنە سەرەتا رانە مریشکان بە سیر و سۆیا و زەنجەبیل و شتی لەم چەشنە تامدار دەکرێن و پاشان هەندێکی ئارد پێوە دەکەن و ئینجا سووریان دەکەنەوە. کاراگە رواڵەتێکی جوان و ئاڵتوونی هەیە و مرۆڤ بۆ خواردنەکەی دەوروژێنێت.

سوشی/ Sushi

 تەقریبەن هەمووان ناوی سوشیان بیتسووە وەکوو خواردنێکی بەناوبانگی ژاپۆنی. سۆشی دوو دەستەی گشتین. یەکەم Makizushi: کە پێچراوەی گۆشتی ماسی و قەوزەی دەریاییەو دووهەم Sashimi کە ماسییەکی لەتوکوت‌کراو لەسەر برنجە. هەر دوو جۆرە زۆر بەتامن بەڵام بەتامترین جۆری سۆشی "ئونانی/ Unagi"ـیە کە بە مارماسی دروست دەبێت.

گیودۆن


گیودۆن خواردنێکی بەتامە کە بە برج دروست دەکرێت. گۆشتی گوێرەکە و پیاز لە سۆسێکدا کە لە سۆیا دروست بووە بە ئارامی دەکوڵێت، پاشان برنجی کوڵاو لەگەڵ تێکەڵاوەکەی باسمان کرد ئامادەی خواردن دەبێت. ئەم خواردنە یەکجار بەتامە و لە خودی ژاپۆنیش لاینگری زۆرە.

 

سەرچاوە: mytop10japan

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved