25/5/2020 12:25 PM

راهێنەرەکەی پاریس سانت جێرمان دەدرێتە دادگا

بەتۆمەتى تێوەگلان لەگەندەڵى دادگاى فەرەنسا دۆسیەى بۆ ناسڕ خلێفی سەرۆکى یانەى پاریس سانجێرمان کردۆتەوەو بانگهێشتى ئەو سەرۆکە دەکرێت بۆ بەردەم دادگا.
ئاژانسى ئەسۆشەیتد پرێس رایگەیاندوە..  کەناسڕ خلێفی تێوەگلاوە بە ئەنجامدانى گەندەڵى و بەوهۆیەشەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت، هۆکارەکەش تایبەتە بە دۆسییەی میوانداریکردنی وڵاتی قەتەر بۆ پاڵەوانییەتی یارییەکانی هێزی لەشی جیهان.
لەمبارەیەشەوە رۆژنامەى لۆپاریزیانى فەرەنسی ئاشکرایکردوە کە سەرۆکەکەى یانەى پاریس سانجێرمان بڕێک پارەى زۆرى داوەتە سەرۆکی پێشوی یاری هێزی لەشی جیهان لامین دیاک وەک بەرتیل، لە پێناو ئەوەى یارییەکانى ئەو پاڵەوانێتیە بۆ ساڵى 2019 لە بەرژەوەندى قەتەر یەکلا بێتەوە لەو وڵاتە یارییەکانى ئەنجام بدرێت.
وەک رۆژنامەکە ئاشکرایکردوە ئەو بڕە پارەییەى خلێفى داوێتیە دیاک 3.5 ملیۆن یۆرۆیە، گەر تۆمەتەکە بەسەر ئەو ئەو سەرۆکەى یانەى پاریس سانجێرمان ساخ بێتەوە ئەگەرى هەیە بۆ ماوەى چەند ساڵێک لە هەموو چالاکیەکى وەرزشى رابگیرێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved