25/5/2020 12:26 PM

چەند شێواز بۆ لەناوبردنی مووی ژێر پێست

مووی ژێر پێست واتە ئەو موویەی کە لەجیاتی ئەوەی لە پێست بێتە دەرەوە بگەڕێتەوە ناو پیست. پڕ موویی جەستە و لوول بوونی موو دوو فاکتەری سەرەکی ئەم کێشەیەن. دیاردەی مووی ژێر پێست بەگشتی پاش تاشینی موو دروست دەبێت و هەر بۆیە لە پیاواندا ئەم کێشەیە لە دەموچاو و لە ژناندا لە دەوروبەری ئەندامی زاوزێ روو دەدات. بۆ لەناوبردنی ئەم مووە ژێر پێستییە پێویست نییە خۆتان ئەزیەت بکەن. ئێمە لە دریژەدا لەگەڵ 3 شێواز ئاشناتان دەکەین کە دەتوانن بەکاریان بێنن و لە دەست ئەم کێشە ئازاردەرە رزگار بن.

کرێمی لەناوبردنی زیپکە
ئێوە دەتوانن بۆ لەناوبردنی مووی ژێر پێست لە کرێمی دژە زیپکە کەڵک وەربگرن. دیارە مووی ژێر پێست زیپکە نییە بەڵام پێکهاتەی کیمیاوی زۆرینەی کرێمە دژە زیپکەکان، سروشتێکی وشکەرەوەیان هەیە. هەر بۆیە کرێمێک بەکار بێنن کە پێکهاتەی "بەنزۆئیل پراکسید" و "سالیسیلیک ئاسید"ـی تێدا بێت.

زەیتی داری چا
زەینتی داری چا جۆرێک زەینتی سروشتییە کە تایبەتمەندی دژە-بەکتریا، دژە-هەوکردن و دەژە-گرژبوونی هەیە. بۆ ئەم مەبەستە زەیتەکە بە ئاوی گەرم شل بکەنەوە و جوان بیخووسێنن وبیخەنە سەر ئەو شوێنەی وا مووە ژێر پێستییەکەی لێیە. ئەم کارە کەلێنەکانی پێست دەکاتەوە و هەرچی شلەمەنی میکرۆبییە وشک دەبێت و ئەو مووەی کە گیریشی کردووە هەڵدەکەندرێت و لە دێتە دەرەوە.

دەرزی و مووکێش
ئێوە دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە دەرزی و مووکێش، مووی ژێر پێست بێننە دەرەوە. بەڵا سەرەتا دەرزی و مووکێشەکە بڕشێنن. دواتر بە دەرزییەکە کونێک لە پێست بکەن، ئینجا بە مووکێشەکە مووەکە بکێشنە دەرەوە. لە کۆتاییدا بە باشی ئاگاداری لەو شوێنە بکەن وا مووەکەتان لێ دەرکێشاوە با تووشی وروژان و هەوکردن نەبێت.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved