25/5/2020 12:28 PM

بۆچی یەکەم خۆشەویستی لەبیر ناچێتەوە؟

تەواوی ئەو شتانەی لە ژیان رودەدات دەستپێکێکی هەیە، یەکەم رۆژی قوتابخانە، یەکەم ئۆتۆمبێل، یەکەم کار، کە ئاسان نییە ئەو ساتانەت بیربچێتەوە، دەربارەی خۆشەویستی بە هەمانشێوەیە، ئەو کەسەی بۆ یەکەمینجار دیتە ژیانتەوە ئاسان نییە لەبیریبکەیت. لەدرێژەدا کۆمەڵێک هۆکار دەخەینە روو کە وادەکات پیاوان خۆشەویستی یەکەمییان لەبیرنەکەن.

*
یەکەم خۆشەویستی کرانەوەی دەرگایە بەڕوی دنیایەتی دیکە، جیاوازە لەو هەستانەی لە پێشودا هەتبوە.

*یەکەمین دڵشکان لەلایەن خۆشەویستی یەکەمەوە کە یادگارییت لەگەڵیدا هەبوە ئاسان نییە بۆ لەبیرکردن.

*خۆشەویستی یەکەم هەڵبژاردنی یەک کەسە لەناو کۆمەڵێک کەسدا ئەمەش وادەکات ئاسان نەبێت لەبیربکرێت.

*
بۆ یەکەمین جارە لەبری ئەوەی بیربکەیتەوە لەخۆت، بیر لەهەردوکتان دەکەیتەوە، لەبری بڵێیت "من" دەڵێیت "ئێمە".

*زۆر کات جیابونەوە لە خۆشەویستی یەکەم هەڵبژاردنی خۆت نییە، ئەمەش وادەکات هەمیشە لەیادت بێت.

*یەکەمین پەیوەندی بیرکردنەوە و بۆچون دەگۆڕێت و کاریگەری لەسەر یەکتر دروستدەکەن.

*
وێنای داهاتوی خۆت کردوە لەگەڵ ئەو کەسەدا، وە بەپێی توێژینەوەیەک وێناکردنی داهاتو لەگەڵ کەسێکدا دەبیتە هۆی ئەوەی لەبیرکردنی ئاسان نەبێت.

 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved