25/5/2020 03:11 PM

ئاوەڕۆکان مەترسی بۆ نزیکەی بلیۆنێك كەس لە جیهاندا دروستكردوە

وەك ئاشكرایە بەهۆی گۆرانكاری ئاوهەواو كەمبوونەوەی سەرچاوەكانی ئاو لە زۆریك لە وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست و وولاتانی ئەفریقا بۆتە هۆتە هۆی ئەوەی كە دانیشتوانی ئەو ناوچانە پەنا بەرنە بەر بەكارهینانی ئاوی پیسی مالان لە بۆ مەبەستی ئاودێری كردنی كێلگە كشتوكالیەكانیان.
ئەم دیاردەیەش بە زۆری لە نزیك شارە گەورەكان دەردەكەویت كاتیك جوتیارەكان ئاوی خاوێنیان دەست ناكەویت بۆ ئاودیری كردن، بەكارهێنانی ئاوی بەكارهاتووی نێومالەكان لەگەل ئەوەی سەرچاوەیەكی باشی خۆركداریە بۆ گەشەی رووەكەكان بەلام لەگەل ئەوەشدا سەرچاوەی سەرەكی گواستنەوەی زۆریك لە مشەخۆرو بەكتریاو ڤایرۆسە زیان بەخشەكانە.

كاتێك كێلگە كشتوكالیەكان بەو جۆرە ئاوە ئاودێری دەكرێن ئەوا دەبنە هۆكاریك بۆ گواستنەوەی ئەو مشەخۆر و بەكتریایانە بۆ مرۆڤ، بۆیە ئەو جۆرە بەربومە كشتوكالیانەی بەم شیوە بەرهەم هاتوون پیوستە بەشێوەیەكی باش بشۆردرێتەوە، هەر كەمتەرخەمیەك لە شۆردنەوەی ئەو بەرهەمانە مەترسی دووچار بوونی مرۆڤ بە بەكتریا و مشەخۆرە جۆراو جۆرەكان دروست دەكات، یەكیك لەو كێشانەش بریتین لە بوونی بەكتریایی گەدە لە مرۆڤ دا یاخود دروست بوونی كرمی شریتی و دووچار بوون بە سكچوونی لە ناكاو.

جگە لە مەترسیەكانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ تێكەل بوونی ئاوی زێرابەكان زیانێكی بەرچاو بە بەربوومی ماسی دەگەیەنێت، ئەمەش لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە ئاوە برێكی یەكجار كەم لە ئۆكسجینی تیدایە و جگە لە بوونی پیكهاتەی كیمایی مادە پاكەرەوەكان بۆیە لەكاتی تیكەل بوونی بە دەریاچەو رووبارەوكان راستەوخۆ ژینگەی ئاوی ماسیەكان تیك ئەدات دەبیتە هۆی مردنی بەكۆمەلیان.

لە جیهاندا كەمتر لە 10% ئاوی پاشەرۆیی مالان دووبارە پاك دەكریتەوە بەشەكەی تریان بۆ مەبەستی ئاودیری كردنی كشتوكال یاخود دووبارە تێكەل بە رووبارودەریاچەكان دەبێتەوە و بە پێیی توێژینەوەكان بیت نزیكەی بلیۆنیك كەس لە جیهاندا لە ژێر هەرەشەی مەترسی كیێشە تەندروستیەكانن بەهۆیی ئەم دیاردەیەوە.

ئەم كێشەیە لە وولاتی خۆمان بە شیوەیەكی بەرچاو بوونی هەیە بە هەر دوو دیوەكەی :
١- بەشیكی زۆری كشتوكال كردنی سەوزەواتەكان وەك كاهو كەرەوەز و هتد .. بە ئاوی پیس ئاودەدرین بەتایبەت لە نزیك شارە گەورەكان، كە ئەمەش زۆرجار كیشەی بلاوبوونەوەی نەخۆشیە كانی وەك سكچوونی بە كۆمەلی لیدەكەویتەوە.
٢- تیكەل بوونی ئاوی پاشماوەی مالان بە رووبارو دەریاچەكان بە تایبەت هەردوو دەریاچەی دووكان و دەربەندیخان .

سەرچاوە: Hedi Science News

خاك - زاموا زاهیر 










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved