25/5/2020 11:02 PM

بەكارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكین بۆ كۆرۆنا هەڵدەپەسێردرێت

رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە شێوەیەكی كاتی تاقیكردنەوەكان لەسەر دەرمانی هایدرۆكسی كلۆرۆكین بۆ چارەسەری توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵپەسارد. بڕیارەكەی تەندروستی جیهانیی دوای ئەوە دێت، بەگوێرەی توێژینەوەیەك كە رۆژی هەینی لە گۆڤاری پزیشكی (زە لانسێت) بڵاوكراوەتەوە، ئەوەی نیشانداوە كە پەنا بردنەبەر كلۆرۆكین و پێكهاتەكانی تری وەك هایدرۆكسی كلۆرۆكین لەدژی كۆڤید-19 كاریگەر نەبووەو بگرە زیانبەخشیشە.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بڕیارەكەیان دوای ئەوە دێت كە رۆژی هەینی گۆڤاری پزیشكی (زە لانسێت) توێژینەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە، دەریخستووە كە پەنابردنەبەر دەرمانی كلۆرۆكین و پێكهاتەكانی وەك هایدرۆكسی كلۆرۆكین لە بەرەنگاربوونەوەی كۆڤید-19 دا كاریگەر نەبووەو زیانبەخشە.

خاك - ئاژانسەكان 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved