26/5/2020 04:23 PM

بەرزەفڕییەکانی چین بەردەوامە

پلانەکەی چین بۆ گەشتی مەریخ تا دوو مانگی دیکە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەم پلانە بریتییە کە جێگیرکردنی دەزگایەک بۆ دەستەبەرکردنی زانیاری لەسەر هەسارەی سوور و هەروەها مەریخ‌گەڕێک بۆ تاوتوێ کردنی بارودۆخی جیرانەکەی زەوی. جگە لەم وڵاتە، ئەمریکاش لە هاوینی ئەمساڵدا پلانێکی نوێی هەیە بۆ گەشتی ئەم هەسارەیە.
چین بۆ یەکەم جار لە مانگی 6ـدا مەریخ‌گەڕێک رەوانەی هەسارەی سوور دەکات و ئەمە یەکێک لە رێگاکانی رکابەرایەتی رێکخراوی ئاسمانی ئەم وڵاتەیە لەگەڵ رێکخراوی ناسا. تا ئێستا ناسا 4 پلانی لە مەریخ جێبەجێ کردووە و ئەمساڵ پێنجەمین مەریخ‌گەڕ بە ناوی "خۆڕاگری" رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکات و لە مانگی 2ـی 2021ـدا دەگاتە هەسارەی سوور.
ناسا لە پلانەکەی خۆیدا بەتەمایە نموونەی بەردەکانی مەریخ کۆ بکاتەوە و بینێرێت بۆ زەوی و بۆ یەکەم جار لە مەریخیشەوە کەشتیی ئاسمانی رەوانەی زەوی دەکات. ناسا هەروەها یەکەم ئامرازی هاتوچۆی خۆی لەگەڵ ئەم پلانە رەوانەی مەریخ دەکات. ئەم کۆپتەرە بۆ فڕینی بچووک دیزاین کراوە و زانیاری زیاتر لەسەر مەریخ کۆ دەکاتەوە. 
چین بە چەندین پلان بەتەمایە چالاکییەکانی خۆی لە بواری ئاسمانگەڕییدا زیاد بکات کە بریتین لە پەرەپێدان و وەکارخستنی پلەتفۆرمێکیv توێژینەوەیی لە بۆشایی ئاسمان تا ساڵی 2020. رێکخراوی ئاسمانیی چین لەم دواییانەدا توانیویەتی مووشەکێک رەوانەی مانگ بکات.
ناسا خەریکی ئامادەکردنی رەشنووسی یاساگەلێکی نوێیە بۆ ئەوەی کە پێشنیاری بکات بۆ هاوکارییە ناودەوڵەتەییەکان لە بواری بۆشایی ئاسماندا. لەم یاسایانەدا بەتایبەتی جەخت کراوەتە سەر گەشتی مرۆڤ بۆ مانگ و بوونی هەمیشەیی مرۆڤەکان لەسەر سەتەلایتی سروشتی زەوی.

 

سەرچاوە: techcrunch

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved