26/5/2020 04:26 PM

چەند گوڵ و گیای خۆڕاگری ماڵی+وێنە

رازاندنەوەی ناو ماڵ و حەوشە یەکێک لە چێژبەخشترین کارەکانە. بۆ ئەم مەبەستەش هەمووان بەشوێن گوڵ یان گیایەکدا دەگەڕێن کە بەنیسبەت دۆخی کەشوهەوا و وشکی و شێداری دەوروبەر خۆڕاگر بێت و زوو خراپ نەبێت. لەم بابەتەدا چەندا دانە گوڵی خۆڕاگر و جوان پێناسە دەکەین کە دەتوانن لە ماڵەکانیاندا بەکاری بێنن.

شا ئەشرەفی

 ناوی لاتینی گوڵی شا ئەشرەفی "کاسمۆس"ـە واتە هارمۆنی و رێکوپێکی جیهان. ئەم گوڵانە بە ئاسانی لە ژێر خۆری راستەوخۆ و بە سێبەردا دەڕوێن. هەر بۆیە لە بەهارەوە تا پاییز چرۆ دەدەن.

سوێسنەی پلانتین

 ئەم گیایە چەند ساڵەیە لە هەموو جۆرە خاک و کەشوهەوایەکدا گەشە دەکات و پێویستی بە ئاگادارییەکی ئەتۆ نییە. تەنیا دەبێ بزانن کە سوێسنەی چەند ساڵە شەیتانۆکە بۆ لای خۆی رادەکێشێت.

نێرگزی زەرد

 باخەوانەکان عاشقی ئەم گوڵە زەرەدە خۆڕاگرانەن. چون ئەمانە بۆ مشکەکان وەک ژار وان. ئەم گوڵانە هەموو ساڵێک دەگەڕێنەوە بۆ باخچەکەتان و بە ئاسانی زیاد دەکەن.

شەقایقی نەعمانی

 ئەم گوڵەش یەکێک لە گوڵە ماڵەییە خۆڕاگرەکانە کە زەوی دادەپۆشێت و هاوشێوەی گوڵی مروارییە. پاش ئەوەی چرۆیان دا ئیتر پێویست نییە نیگەرانی وەرینی پەڕگوڵەکانی بن.

 

سەرچاوە: countryliving

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved