26/5/2020 04:30 PM

فەقرەقا

فەقرەقا (فەخرەقا) لە 15 کیلۆمیتری باکوری ڕۆژھەڵاتی مەھاباد و لە سەر رێی مەھاباد - میاندواو و لە باشووری شارەدێی ئیندرقاش لە ناوەراستی شاخێک ھەڵکەوتووە.
"ئیشتاین" سەبارەت بە حەوشەی پێگەکانی سەر بەرزاییەکە دواوە و "کلایس" چەند پلانێکی لێ کێشاوەتەوە. لە ساڵی 1896 دا کە دێمۆرگان پلانێکی گشتی بە ھەموو وردە کارێکانی ناو ئەو گڵکۆیە و کۆڵەکەکانی لەگەڵ کۆپیەک لە دەست نووسەکەی "راولینسۆن" کە لەوان دواوە دەر کرد. "سی اف لێمان ھاپت" لە ساڵی 1898 دا ھاوکات لەگەڵ گەشتێکی لێکۆڵێنەرانەدا سەبارەت بە ئەرمەنییەکان، گڵکۆکەی بە رێکی پێوا. "ھێرتسفێڵد" بە پێی ئەو پلانانەی پێشوو ھێندێ پلانی­تری داڕشت کە بە گشتی زۆر جێگای متمانەن و لە ھەموو لێکۆڵینەوەکانی دوایی لە سەر ئەو گڵکۆشاخە کەڵکی لێ­وەرگیراوە.
فەقرەقا یەکێک لە شوێنە گەشتیارییەکانی مەهاباد و ناوچەی شاروێرانە و بە دەست پێڕاگەیشتنەکەشی زۆر ئاسانە. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved