26/5/2020 04:32 PM

ئیمارات داوای رۆناڵدۆ دەکات

گەورە بازرگانێکى ئیماڕاتى دەیەوێت بە گرێبەستێکی گەورە و جیاواز یاریزانى یانەى یۆڤانتۆسی ئیتاڵى کرستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى بەرەو یانەیەکى ئیماڕاتى بگوازێتەوە بۆ یاریکردن لە خولەکانى کەنداوى عەرەبیدا.
ڕۆژنامەى ئینترلینیس ئاشکرایکردوە، كە گەورە بازرگانێکى ئیماڕاتى لە نزیکەوە چاوى بە ڕۆناڵدۆ کەوتوەو بەڵێنى بەڕۆناڵدۆ داوە ئەگەر بێتە کەنداو بۆ یاریکردن ساڵانە 60 ملیۆن یۆرۆى وەک موچە پێدەدات، کە خۆى لە یانەى یۆڤانتۆس بڕى 30 ملیۆن یۆرۆى وەک موچەى ساڵانە پێدەدرێت.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە ئەو یاریزانە پورتوگالیە هیچ وەڵامێكی بۆ ئەو بازرگانە نەبوە و ئەمەش سەلمێنەری ئەو راستیەیە كە ئەو یاریزانە نایەوێت لە یۆڤانتۆس بڕوات، تەنها ئەگەر نازنازوی خولی یانە پاڵەوانەكان بەدەستبهێنێت، ئەو كات ئەو یانەیە جێدەهێڵێت.
ڕۆناڵدۆ لە هاوینى 2017 پەیوەندى بە یانەى یۆڤانتۆسەوە کردوەو لەگەڵ ئەوەشدا بە زوى خۆى گونجاندوە و توانیوێتى ئاستێکى بەرز لەگەڵ یانە نوێکەیدا پێشکەش بکات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved