27/5/2020 03:42 PM

بڵاوکردنەوەی چیرۆکێک لەلایەن نووسەری هاری پۆتەرەوە

جوان رۆڵینگ، نوسەری چیرۆکی فیلمی هاری پۆتەر، لەپێناو ماڵەوەی منداڵان لەماڵەوە چیرۆکیان بەبێ بەرامبەر بۆ بڵاودەکاتەوە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە.
جوان رۆلینگ، کەیەکێکە لە دەوڵەمەندترین نوسەرەکانی جیهان، لەوبارەیەوە رایگەیاند، "10 ساڵ پێش ئێستا ئەم چیرۆکەم نوسی بۆ منداڵەکانم، ناومنا "The Icapag"، لەئێستادا کە منداڵان ناچارن بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماڵەوە بمێننەوە، بڕیارمدا بەبێ بەرامبەر بەئۆنلاین بڵاویبکەمەوە".
وتیشی، "چیرۆکەکە لە 34 بەش پێکدێت، بەشێوەی زنجیرە بڵاویدەکەمەوە تا 10ی تەمموز، هەوڵدەدەم بە چەند زمانێکی دیکەش بڵاویبکەمەوە، چونکە پەتای کۆرۆنا هەمو جیهانی گرتوەتەوە".
وتیشی "دوای ئەوەی بڕیارمدا بڵاویبکەمەوە و کاردانەوەکانم بینی، بۆم دەرکەوت چەند گرنگە لەم کاتەدا چیرۆک و بابەتی جۆراوجۆر بۆ منداڵان بڵاوبکەینەوە، چونکە بە کاتێکی سەختدا تێدەپەڕن".
بڕیارە ئەم چیرۆکە لە مانگی نۆڤەمبەر لە شێوەی کتێبدا بڵاوبکرێتەوە، بۆئەو کەسانەی کە نەیانتوانیوە لەرێگەی ئۆنلاین چیرۆکەکەیان بەردەستبێت.

 

سەرچاوە: theguardian

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved