27/5/2020 03:43 PM

شێوازی دروستی گەرمکردنەوەی خۆراک

گەرمکردنەوەی خۆراک تەنیا کات و پارەت بۆ ناگەڕێنێتەوە، بەڵکو هۆکارە بۆئەوەی کەمترین خۆراک بەفیڕۆ بدەیت و پارێزگاری لە ژینگە بکەیت، بەڵام گەرمکردنەوەی خۆراک شێوازی تایبەتی خۆی هەیە بۆئەوەی ژەهراوی نەبێت، ساڵانە تەنیا لە ئەمریکا 180 هەزار کەس رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن بەهۆی ژەهراویبونی خۆراکەوە.

چەند رێنماییەکی گشتی: 
*خواردن بە گەرمی مەکەرە سەلاجەوە، بەڵام رێگەش مەدە زیاتر لە دو کاتژمێر لە دەرەوە بمێنێتەوە، پاش ئەوەی کردتە سەلاجەوە دەتوانیت بۆماوەی 3 بۆ 4 رۆژ دواتریش بیخۆیت.
*خواردن لە بەفرگردا 3 بۆ 4 مانگ دەتوانیت هەڵیبگریت، بەڵام رەنگە گۆڕانکاری لە تامەکەی روبدات.
*خواردنی بەفرگر راستەوخۆ گەرم مەکەرەوە، چاوەڕێ بکە خاوبێتەوە پاشان گەرمیبکەرەوە.
*دەتوانیت مایکرۆ یان فڕن بەکاربهێنیت بۆ گەرمکردنەوەی خۆراک.
*یەک جار زیاتر خۆراک گەرم مەکەرەوە.
*دو جار خۆراک مەکەرە بەفرگرەوە.
*دوای گەرمکردنەوە راستەوخۆ پێشکەشی بکە.

شێوازی گەرمکردنەوەی خۆراکەکان:
 
گۆشت و مریشک
بەهەمان شێواز گەرمی بکەرەوە لە لێتناوە.

ماسی
هاوشێوەی گۆشت گەرمدەکرێتەوە، دەتوانیت پارچە پارچەی بکەیت، پێش ئەوەی گەرمی بکەیتەوە کەمێک زەیتی تێبکە.

برنج
ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر لە دەرەوەی سەلاجە مابوەوە باشترە گەرمی نەکەیتەوە، ئەگەریش لە کاتی خۆیدا کرابویە سەلاجەوە، پێشتر کەمێک ئاوی پێدا بکە، پاشان لەسەر ئاگرێکی هێواش گەرمی بکەرەوە.

پیتزا
لەسەر ئاگرێکی هێواش گەرمی بکەرەوە، باشترە لە نێوان 2 بۆ 4 خولەک بێت.

سوپ
سوپ یان شلە پێویستە لەکاتی گەرمکردنەوەی سەر خۆراکەکە داپۆشرابێت، هەروەها زیادەڕەوی لە گەرمکردنەوەی نەکرێت.

 

سەرچاوە: bbcgoodfood

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved