27/5/2020 03:47 PM

دەبێ میسی و رۆناڵدۆ بکوژم!

ماریۆ بالۆتێلی ئیتاڵی و هێرشبەری یانەی بريشيای ئیتاڵی رایدەگەیەنێت هەر یاریزانێک بیر لەبردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بکاتەوە، پێویستە پێشتر بیر لە لەناوبردنی مێسی و رۆناڵدۆ بکاتەوە.
لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی (espn)دا کە رۆژنامەی میرەری بریتانی پوختەیەکی لێ بڵاوکردوەتەوە، ماریۆ بالۆتێلی لەسەر بردنەوەی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی قسەی کردوە و وتویەتی لەساڵی 2008وە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی باڵادەستی خۆیان بەسەر ئەو خەڵاتەدا سەپاندوە.
دواتر بەزەردەخەنەوە وتویەتی ئەگەر من یاخود هەر یاریزانێکی دیكە خواستی بردنەوەی ئەو خەڵاتەمان هەبێت ئەوا دەبێت ئەو دوو یاریزانە بکوژین و لەناویان ببەین .
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ ئەو لێدوانە بالۆتێلی مەبەست لێی ئاست بەرزی و باڵادەستی هەردو یاریزانە و تا ئەو دو یاریزانە لەمەیدانەکەدا بن هیچ یاریزانێک شایستەی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆد دۆر نییە.

 

سەرچاوە: Goal

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved