28/5/2020 01:58 PM

مۆبایل و شێرپەنجە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی توێژینەوەیەکی نوێی لەسەر کاریگەرییەکانی مۆبایل خستوەتەڕو دەرکەوتوە کە بەکارهێنانی مۆبایل هۆکارە بۆ توشبون بە شێرپەنجە، چەند شێوازێکی بەکارهێنانی مەترسی توشبون بەم نەخۆشییە زیاد دەکات.

نوستن لەگەڵ مۆبایل
زۆرینەی گەنجان ئەم هەڵەیە ئەنجامدەدەن، کە مۆبایلەکانیان لە نزیکی سەرییان دادەنێن لە کاتی نوستن، شەپۆلە کارۆموگناتیسییەکان کاریگەری لەسەر مێشک دروست دەکەن، باشترە مۆبایل لە دوری چەند مەترێک دابنرێت لەکاتی نوستن.

هه‌ڵگرتنی مۆبایل لەنزیکی جەستە
مەترسیدارە و کاریگەری لاوەکی هەیە، پێویستە چەند سانتیمێک لە جەستەوە دوربێت.

پێدانی مۆبایل بە منداڵ
کاریگەرییەکانی مۆبایل لەسەر منداڵ خێراترە بە بەراورد بە کەسێکی پێگەیشتو، چونکە مێشکی منداڵ لە گەشە کردندایە.

ئەو کاتەی شەبەکە لاوازە
کاتێک شەبەکە لاوازە مۆبایل زیاتر وزەی بەکاردەهێنێت بۆئەوەی شەبەکە وەربگرێت، باشترە لەو کاتەدا مۆبایلەکەت لەخۆت دوربخەیتەوە، لەکاتی تەلەفون کردن باشترە بە دەنگی دەرەوە قسەبکەیت.

تەلەفونکردنی زۆر
دانانی تەلەفون لە نزیکی سەر کاریگەری خراپی هەیە، باشترە لەکاتی تەلەفونکردن هێدفۆن بەکاربهێنیت یان بە دەنگی دەرەوە قسەبکرێت.

نامە نەناردن
لەتوێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە نامە ناردن زیانی تەندروستی کەمترە بە بەراورد بە تەلەفونکردن، باشترە لەرێگەی نامەوە پەیامەکان بگەیەنرێت نەک لەرێگەی تەلەفونەوە.

 

سەرچاوە: mayoclinic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved