28/5/2020 01:59 PM

ئەتلەتیکۆ مەدرید چاوی کە ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدە

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی چاوی لەسەر گواستنەوەی یاریزانێكی هێڵی ناوەندی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیە و دەیەوێت لە مێركاتۆی داهاتو بەرەو ریزەكانی یانەكەی بیگوازێتەوە.
راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیسپانیا باس لەوە دەكەن كە بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی لە هەوڵی ئەوەدان خامێس رۆدریگێزی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ ریزەكانیان بگوازنەوە لە مێركاتۆی داهاتودا.

رۆیشتنی ئەو یاریزانە كۆڵۆمبیە لە یانەی ریاڵ مەدرید كۆتایهاتوە، چونكە زیدان نایەوێت پشت بە تواناكانی ئەو یاریزانە ببەستێت و رۆدریگێزیش نایەوێت چیدی لەسەر كورسی یەدەگی یانەكەی دابنیشێت، لەگەڵ ئەوەی لە یارییەكانی ئەم وەرزە گەڕاییەوە یانەكەی، بەڵام زیدان لە كەمترین یاریدا بەشداری پێكرد.
پێشتر رۆدریگێز روی لە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی كرد و دوای تەواو بونی ماوەی خواستنەكەی گەڕاییەوە یانەی ریاڵ مەدرید، لە ئێستاشدا ئەو یاریزانە لە سەرو لیستی ئەو یاریزانانەیە كە بەرپرسانی یانەی شاهانە دەیانەوێت لە مێركاتۆی داهاتو دەستبەرداریان بێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved