28/5/2020 02:31 PM

بۆچی کاتێک کەسێک باوێشک ئەدات تۆش خۆنەویستانە باوێشک ئەدەیت

بۆچی کاتێک دەبینیت یان گوێیت لە دەنگی باوێشک دەبێت یان کاتێک کەسێک باسی باوێشکت بۆ ئەکات، تۆش باوێشکت دێیت؟

پێش ئەوەی باسی ھۆکارەکانی ئەو دیاردەیە بکەین بابزانین باوێشک خۆی چیە ؟
بە شێوەیەکی گشتی باوێشک ئاماژەیەکە بۆ کەمی بری پێوستی ئۆکسجین لە جەستەدا ! ھەروەھا باوێشک ھۆکارێکە بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی مێشکی مرۆڤ، ھەر بۆیەشە ئێمەی مرۆڤ زیاتر لە وەرزی ھاوین باوێشک دەدەین وەک لە وەرزی زستان.

بۆچی باوێشک لە یەکدی دەگرینەوە؟
چەند بیردۆزێک ھەن بۆ شیکردنەوەی ھۆکاری ئەم دیاردەیە

بیردۆزی یەکەم : پێیان وایە ھۆکاری ئەم دیاردەیە پەیوەندی بە زیرەکی مێشکی مرۆڤەوە ھەیە بۆ نموونە توێژینەوەکان سەلماندویانە مندالی تازە لە دایک بوو تا تەمەنی ٥ سالی ئەم دیاردەیەیی لێ روونادات، تەمەنی ٥ سالیش ئەو تەمەنەیە کە مێشکی مندالەکە توانای تێگەیشتن و جیاکردنەوەی دیاردەکانی چواردەوری دەبێیت، بۆ سەلماندنی ئەم بیردۆزە، توێژەران گەیشتون بەو ئەنجامەی کە ئەو کەسانەی ئاستی تێگەیشتنیان لاوازە یان کێشەی دەرونیان ھەیە وەک مندالانی ئۆتیزم ئەوا کەمتر باوێشک لە چواردەوریانەوە دەگرنەوە.
جگە لەمانەش توێژینەوەکان کاریان لەسەر ھەندێک گیانداری نزیک لە مرۆڤ کردوە وەک چامپانزیەکان کە ئەوانیش دەرکەوتوە لە مرۆڤەوە باوێشک وەردەگرنەوە، ھەروەھا سەگەکانیش دەرکەوتوە کە باوێشک لە خاوەنەکانیان وەردەگرن.

بیردۆزی دووەم : لەم بیردۆزەدا پێیان وایە کە ئەم دیاردەیە پەیوەندی بە شانەی ھەستە دەمارەکانەوە ھەیە کە وەک ئاوێنەیەک کاردەکات، ئەم شانە ھەستە دەمارانە ھەمان ئەوانەن کە وا لە مرۆڤ ئەکات مرۆڤ ئەو ھەستانەی بۆ دروست بێیت کە بەرامبەرەکەی ھەیەتی ! بۆ نموونە کاتێک دەبینی کەسێک دل تەنگە تۆش خۆنەویستانە دل تەنگ ئەبی ...ھتد.
بۆیە کاتێک گوێیت لە دەنگی باوێشک یان ببینی کەسێک باوێشک ئەدات ئەو شانە ھەستەدەمارانە راستەوخۆ ئاماژەیەکی دروستکراوی باوێشک دەدەن بە مێشک و لە ئەنجامیشدا باوێشک ئەدەیت.


سەرچاوە پەڕەی: Hedi Science News

خاک - زاموا زاهیر 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved