بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش بە مەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوەو وەک لە رێنماییەکان هاتووە بەهیچ جۆرێک رێگا بە سەردانیکردنی نەخۆش نادرێت. د.چالاک قەشانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕش لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: بە هەموو شیوەیەک سەردانیکردنی نەخۆش رێگەپێنەدراوە. ئاماژەی بەوەشداوە، هەر هاووڵاتیەک بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکە بکات، پێویستە دەمامک بەکاربهێنێت و پابەندی رێنماییەکان بێت، بەدەر لەوە رێگای چوونە ژوورەوەی پێنادرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure