30/5/2020 03:18 PM

پویۆل تووڕەیە

كارلۆس پویۆڵی كاپتنی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ڕەخنە لە بەرپرسانی یانەكەی دەگرێت و پێیوایە كە بە شیوەیەكی باش كار ناكەن بۆ ئەوەی یانەكەیان چیدی لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ دور نەبێت.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە رۆژنامەی لاڤانگواردیا بڵاویكردوەتەوە پویۆل رایگەیاندوە، بەرشلۆنە تیمێكی بەهێزتری لە ریاڵ مەدرید هەیە، بەڵام ئەوان لە 5 ساڵی رابردودا 3 نازناوی چامپیۆنس لیگیان بەدەستهێناوە.
پویۆڵ وتویەتی "وەك هاندەرێكی بەرشەلۆنە هەست بەتوڕەیی دەكەم، پێویستە پێداچونەوەی ریشەیی بكەین".
كاپتنەكەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە وتوشیەتی " پێویستە جامی شای ئیسپانیا ئامانجی ئێمە نەبێت، چامپیۆنس لیگ پاڵەوانێتیەكی مەزنە و دەبێتە ئەو جامە بكەینە ئامانجی سەرەكی یانەكە".
ئەو لێدوانەی پویۆڵ لەكاتێكدایە یانەی بەرشەلۆنە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا لە بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگە دورە و زۆرترین نازناویش كە بەدەستیان هێناوە جامی شای ئیسپانیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved