30/5/2020 03:19 PM

نیشانەکانی ناتەندروستیی دڵ

ساڵانە تەنیا لە ویلایەتە یەکگرتوەکان 610 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیانلەدەستدەدەن، ئەم گرفتە روبەڕوی هەردو رەگەز دەبێتەوە، مانەوەی دڵ بە تەندروستی پەیوەندی بە شێوازی ژیانەوە هەیە، چەند ئاماژەیەک هەیە بەواتای ئەوە دێت دڵت بە باشی کارناکات و پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

*بڵاوبونەوەی ئازار لە قۆلەکان، کە لە پیاوان ئەم ئازارە لە قۆڵی چەپەوەیە، بەڵام لە ژنان لە هەردو قۆڵەکەیەوە هەستی پێدەکات، هەندێک لە ژنانیش هەست بە ئازار دەکەن لە ئانیشکیانەوە.
*
کۆکەی زۆر بەشێوەیەک کە ناتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت دیارترین نیشانەیە.

*دڵەراوکێی بەردەوام و نائاسایی، کە بەشێکی زۆر لەو کەسانەی توشی نەخۆشی دڵ دەبن پێشوەخت دڵەراوکێی و نیگەرانییەکی نائاساییان هەیە، یان لێدانی دڵییان ناجێگیرە.
*ئاوسانی قاچ، قولەپێ و قۆڵ، بەواتای ئەوە دێت دڵ خوێنی پێویست نانێرێت، زۆرینەی ئەوانەی ئەم کێشەیەیان هەیە توشبونی نەخۆشی دڵن.
*نەبونی ئارەزوی خواردن و دڵ تێکه‌ڵهاتنی بەردەوام.
*دروستبونی لیر لەسەر پێست یان پەڵەی نائاسایی، کە لە دو توێژینەوەی جیاواز دەرکەوتوە هەندێک لەو کەسانەی گرفتیان لە دڵیان هەیە روبەڕوی ئەم کێشەیەی پێست دەبنەوە.
*بورانەوە و لەهۆشچون، واتای ئەوەیە دڵ بەباشی خوێن نانێرێت، ئەگەر هەناسەتەنگی لەگەڵدا بو پێویستە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکرێت.
*رەنگزەردبونی پێست یان شینبونەوەی، یەکێکە لە نیشانە باوەکانی کەمی خوێن، هەندێک کات واتای ئەوەیە دڵ خوێن بۆ بەشەکانی جەستە نانێرێت، دەکرێت لە تەواوی جەستە روبدات یان یەک بەشی جەستە.

 

سەرچاوە: aging

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved