هاوكات له‌گه‌ڵ باشتربوونی ره‌وشی ته‌ندروستی له فه‌ڕه‌نسا و ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می سووككردنی رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا، كافتریا‌و چێشتخانه‌و خواردنگاكان ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رۆژی 2 ی حوزه‌یران پێشوازی له میوانه‌كانیان بكه‌ن، هه‌موو پێداویستییه‌كیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده كردووه، رێنمایییان دراوه‌تێ كه به‌رده‌وام كه‌لوپه‌له‌كان به ده‌رمانی پاكژكه‌ره‌وه خاوێن بكرێنه‌وه. له ناوچه سه‌وزه‌كاندا، كه مه‌به‌ست لێی ئه‌و ناوچانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی لاواز ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوبوه‌وه، رێكاره ته‌ندروستییه‌كان له‌دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر ده‌كرێت. به‌ڵام له ناوچه سووره‌كاندا، له‌نێویاندا شاری پاریس، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه نادرێت و ته‌نها حه‌وشه‌كانی ده‌ره‌وه رێگه‌پێدراوه، رێگه‌شیان پێده‌درێت سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌كاربهێنن. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure