31/5/2020 03:59 PM

مباپێ دەبێتە جێگرەوەی رۆناڵدۆ

رۆناڵدۆی بەرازیلی كە دیاردەی یاریگاكانی تۆپی پێ ناسرابو لە لێدوانێكیدا ئاشكرایدەكات كە كیلیان مباپێ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، باشترین جێگرەوەی دەبێت لە یایگاكانی تۆپی پێدا.
رۆناڵدۆی بەرازیلی لە بارەی ئەو ئەستێرە فەرەنسییەوە دەڵێت "من ئەو یاریزانەم زۆر خۆش دەوێت و ئەو خێراییەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەی تەمەنی 21 ساڵە و هێشتا زۆری ماوە پێشكەشی بكات.
رۆناڵدۆ دەربارەی كیلیان مباپێ دەڵێت "ئەو هاوشێوەی من لە تەمەنی لاوێتیدا توانی سەركەوتو بێت لە بەدەستهێنانی جامی جیهانیدا و كاتێك دەیبینم رو لە گۆڵ دەكات و كۆتا لێدانی خۆی ئاڕاستەی گۆڵ دەكات شێوازی یاریكردنی خۆمم دێتەوە پێشچاو.
دیاردە لە درێژەی لێدوانەكەیدا وتی "لەگەڵ ئەوەی سێ ساڵە ئەو یاریزان دەناسم، بەڵام زۆر خۆشمدەوێت، دڵنیام ئایندەیەكی گەشی دەبێت و ئەو شایستەی ئەوەیە ببێتە گرانترین یاریزانی تۆپی پێ".
لەكۆتایدا ئەو یاریزانەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی مێرەنگی وتی "نازانم پلانی یانەی ریال مەدرید چیە بۆ مێركاتۆی هاوینە، بەڵام پێویستە لەسەر زیدان و كاربەدەستانی ئەو یانەیە هەمو هەوڵێك بدەن لە پێناو گواستنەوەی مباپێ بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ گوێدانە نرخی ئەو گرێبەستەی پاریس سانجێرمان داوای دەكات".

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved