31/5/2020 04:03 PM

دوانەیەکی سەیروسەمەرە

هەمو دوانەکان هاشێوەی یەکتر نین، هەندێکییان لەروی روخسار و شێوەوە لەیەکتری جیاوازن، بەڵام ئەم دو منداڵە رەنگی پێستیان لەیەکتر جیاوازە ئەمەش دایکیانی شۆک کردوە لەکاتی لەدایکبونیاندا.
لە 500 حاڵەتی لەدایکبونی منداڵی دوانەدا تەنیا 1 حاڵەت ئەگەری هەیە دوانەکە رەنگی پیستییان جیاواز بێت، ئەمەش وایکردوە دایکیان توشی سەرسوڕمان بکەن.
جودیس نۆکۆچا، دایکی ئەو منداڵە دوانەیەیە کە لەساڵی 2016 هاتنە دنیاوە، لەوبارەیەوە وتی، "بەبیرم دێت کە پەرستارەکە منداڵەکانی کردە باوەشمەوە پێم وابو یەکێک لە منداڵەکانمی بە هەڵە داوەپێم و باوەڕم نەکرد منداڵی من بێت".
کاچی تەمەن 4 ساڵ، لەگەڵ لەدایکبونی توشبوی "ئەلبینۆ"بو، کە بەهۆی جیناتەوە پێستی ماددەی میلانین بەرهەمناهێنێت، بەوهۆشەوە رەنگی پێست و موەکانی سپییە، لەهەر 4 منداڵێک یەکێکیان ئەگەری هەیە بەمشێوەیە دەربچێت ئەگەر دایک و باوکەکە ئەم جیناتەیان هەڵگرتبێت.
لەگەڵ ئەوەی کاچی هەڵگری ئەم نەخۆشیەیە بەڵام تەندروستییەکی باشی هەیە، جیاوازی لە رەنگی پێستی ئەم دو منداڵە وایکردوە ناوبانگ پەیدا بکەن و هەموان سەرسام بکەن بە جوانیەکەیان.

 

سەرچاوە: news24

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved