31/5/2020 04:05 PM

سوود و زیانەکانی کافایین چین؟

مادەی کافایین کە لە چا و قاوە و خواردنەوە گازییەکاندا هەیە، خواردنەوەی سودی تەندروستی هەیە، بەڵام ئەگەر بەرێژەیەکی زۆر بخورێتەوە کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت، هۆکارە بۆ کەمخەوی، ناڕێکی لە لێدانی دڵ، نیگەرانی و لەرز.
هەر بۆیە پێویستە خواردنەوەی ماددەی کافایین کەمبکرێتەوە بەتایبەتی کاتێک هەست دەکەیت کاریگەرییە لاوەکیەکانی سەریهەڵداوە، وەکو کەمخەوی و نیگەرانی و شەکەتی، لەمکاتەدا پێویستە دوربکەویتەوە لە خواردنەوە چا، قاوە، خواردنەوە وزە بەخشەکان و گازییەکان، هەندێک ئایسکرێم و شوکولاتەی رەش.

پێویستە چەند بخورێتەوە؟
بۆ کەسێکی تەندروست رۆژانە خواردنەوەی 400 ملیگرام کافایین ئاساییە، بەڵام بۆ منداڵان زیانی هەیە و پێویستە نەیخۆنەوە، ئە کەسانەی نەخۆشییان هەیە یان کێشی جەستەییان زۆرە پێویستە کەمتر لەم بڕە بخۆنەوە، خانمانی دوگیان رۆژانە دەتوانن 200 ملیگرام بخۆنەوە، بەڵام لەمە زیاتر گرفتی تەندروستی دروستدەکات.

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ماددەی کافایین چییە؟
*ئازاری سنگ دروست دەبێت.
*پلەی گەرمی جەستە بەرز دەبێتەوە.
*لێدانی دڵ ناڕێک دەبێت.
*جەستە توشی وشکبونەوە دێت.
*گرفت لە هەناسەدان دروستدەبێت.
*هۆکارە بۆ لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی جوڵەی ماسولکەکان.

چۆن خواردنەوەی کەم بکەیتەوە؟
-بەردەوام شلەمەنی بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بەشێداری بمێنێتەوە.
-وەرزش بکە یان چەند خولەکێک بۆ بەپێ رۆیشتن تەرخان بکە.
-رۆژانە یەک کوپ کەمبکەرەوە، تا ئەو رادەیەی رۆژانە دو کوپ زیاتر نەخۆیتەوە.
-لەناکاو دەستبەرداری مەبە، چونکە زیانی هەیە، باشترە وردە وردە کەمی بکەیتەوە.
-ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ریشاڵ، وەکو سەوزەوات، پاقلەمەنییەکان، چەرەسات.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved