31/5/2020 04:11 PM

ئەو رۆبۆتەی بەرەنگاری کۆرۆنا بووەتەوە!

رۆبۆتێکی زیرەک کە توانایی قسە کردن بە زیاتر لە 53 زمان، دەستنیشان کردنی تا لێهاتن و ناسینەوەی کەسانێکی هەیە کە دەمامکیان نەکردووە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە بەلجیکا کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەم دەزگایە هەروەها توانایی فێربوونی هەیە.
ئەم رۆبۆتە لە نەخۆشخانەی "Antwerp"ـی بەلجیکا دەست بەکار بووە و بە شێوەی ئۆنلاین و راستەوخۆ وڵامی پرسیاری سەردانکەران دەداتەوە. ئەم رۆبۆتە هەروەها کۆدەکانی QR سکەن دەکات و هەندێک بابەت بۆ نموونە پلەی گەرمیی جەستە یان بەکارنەهێنانی دەماک لەلایەن کەسەکانەوە دەستنیشان دەکات.
"Fabrice Goffin"، بەرپرسی باڵای کۆمپانی پەرەپێدەری ئەم رۆبۆتە کە ناوی "Zorabots"ـە جەخت دەکاتەوە کە لە ساڵی 2013ـەوە مۆدێلی هاوشێوەی ئەم رۆبۆتە لە نەخۆشخانەکان، هۆتێلەکان و ناوەندەکانی چاودێری بەکار دەهاتن بەڵام لەگەڵ بڵابوونەوەی کۆرۆنا رۆڵێکی نوێ خرایە ئەستۆی ئەم جۆرە رۆبۆتە.
"Micheal Vanmehwlen" کە یەکێک لە بەرپرسانی نەخۆشخانەکەیە ئاماژە بە توانایی ئەم دەزگایە دەکا بۆ دەستنیشان کردنی کەسانی گومانلێکراو بە کۆرۆنا بە بێ ئەوەی لەگەڵ جەستەیان بەرکەوتنی هەبێت. نەخۆشخانەی Antwerp هەموو رۆژێک نزیکەی 2هەزار نەخۆش رووی تێدەکەن و هەفتەی داهاتوو بەهۆی کەمبوونەی رێگرییەکان کە بەهۆی کەرەنتینەوە دورست بوون، سەرجەم چالاکییەکانی خۆی دەست پێدەکاتەوە. لەم حاڵەتەدا لەوانەیە ژمارەی سەردانکەرانی گومانلێکراو بە کۆرۆنا بەرز بێتەوە و هەر بۆیە ناسین و دەستنیشان کردنی ئەم کەسانە لەلایەن رۆبۆتەوە ئەگەری گواستنەوەی ئەم ڤایرۆسە بە ستافی نەخۆشخانەکە کەم دەکاتەوە و کەوایە بابەتێکی گرنگە.
ئەم رۆبۆتە 30هەزار یۆرۆییە لە ئەمریکا، فەڕەنسا، هۆڵەندا و "رواندا"ـش بەکارهاتووە.

 

سەرچاوە: Reuters

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved