31/5/2020 10:30 PM

ڕۆژمێری ڕاپه‌ڕین

ئه‌م كتێبه‌ له‌ نووسینی ئازادی سه‌راوییه‌، كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌ ڕووداوه‌كانی ساڵانی 1988 هه‌تا 1991 ده‌كات و به‌وردی و تێروته‌سه‌لی باسی پێشهات و ڕووداوه‌كان ده‌كات.

نووسه‌ر سه‌ره‌تا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال دڵنیابوو كه‌ سه‌دام له‌ كوه‌یت ناكشێته‌وه و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا گورزی كاریگه‌ر له‌ عیراق ده‌وشێنن و هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌رنامه‌ی ڕاپه‌ڕینی داڕشت و دواتر بوو به‌ به‌رنامه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی.

نووسه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ پێشبینییه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال به‌ڕاست ده‌رچوو، عیراق له‌ كوه‌یت نه‌كشایه‌وه‌و هێرش بۆ سه‌ر عیراق ده‌ستیپێكردو له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سوپای عیراق تێكشكاو دواتر عیراق له‌ژێر خێمه‌ی سه‌فوان دوا ئیمزای شكستی خۆی كردو به‌ مه‌رجه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕازی بوو و جه‌نگ وه‌ستا.

ئه‌م كتێبه‌ له‌ 15 به‌ش پێكهاتووه‌و هه‌ر به‌شێك بۆ چه‌ندین بابه‌ت و ڕووداو و پێشهات ته‌رخانكراوه‌، ئه‌نفال، سوپای ڕزگاری كوردستان (سرك) ڕزگاركردنی ڕانیه‌، پارتیزانه‌كانی شارباژێڕو قه‌ره‌داغ، ڕێكخراوی سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی پیره‌مه‌گرون و ڕستی سوورداش، پارتیزانه‌كانی كۆیه‌، وه‌حده‌ی پارتیزانه‌كان، مه‌فره‌زه‌كانی پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان، ڕه‌تڵی پارتیزانه‌كانی هه‌ولێر، ڕێكخراوی هه‌ولێرو ڕاپه‌ڕین و ڕزگاركردنی هه‌ولێر، پارتیزانه‌كانی بادینان، سه‌فه‌ر - گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال، ڕزگاركردنی كه‌ركوك ئێزگه‌ی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و.. هتد باسگه‌لی ناو كتێبه‌كه‌ن.

ناوی كتێب/ ڕۆژمێری ڕاپه‌ڕین 1988-1991
بابه‌ت/ به‌ڵگه‌نامه‌- سیاسی
ناوی نووسه‌ر/  ئازاد سه‌راوی
دیزانی به‌رگ و ناوه‌وه‌/ شكار شێخ ناسح
تایپ/ ئاشنا دلێر
چاپ/ یه‌كه‌م
ساڵ/ 2020
چاپخانه‌/ كارۆ
تیراژ/ 1000 دانه‌

خاك - پوكمیدیا





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved