1/6/2020 03:53 PM

بڵاوبوونەوەی وێنەی رەگەزپەرەستانە لە فرۆشگەی ئەمازۆندا

هەندێک کەسی نەناسراوە بە تێکدانی سەرچەشنی گەڕان/ Search لە ماڵپەڕی ئەمازۆندا کۆمەڵێک وێنەی رەگەزپەرەستانەیان لەم ماڵپەڕەدا بڵاو کردۆتەوە و شەپۆلێک رەخنەی بەکارهێنەرانی لێ کەوتۆتەوە. زۆرینەی ئەم وێنە رەگەزپەرەستانانە بوونە جێگرەوەی وێنەی هیدفۆن.
ئەگەر چەند رۆژ لەمەوبەر سەردانی فرۆشگەی ئینتەرنێتی ئەمازۆنتان بکردایە و لەوێدا لە "ئایرپاد" بگەڕایەتن، لەگەڵ کۆمەڵێک وێنەی رەگەزپەرەستانە رووبەڕوو دەبوونەوە لەجیاتی وێنەی هێدفۆنی وایەرلێس. هۆکاری ئەم بابەتە بە باشی روون نەبووەتەوە بەڵام وادیارە هێرشبەرە سایبەرییەکان بە تێکدانی سەرچەشنەکانی گەڕان لەم ماڵپەڕەدا ئەم وێنانەیان بڵاو کردۆتەوە. ئەمازۆن دەڵێ ئەم وێنانەم سڕیوەتەوە و سکاڵام لەدژی هێرشبەرەکان تۆمار کردووە.
ئەم وێنانە لەحاڵێکدا لەم ماڵەپەڕەدا بڵابوونەتەوە کە خۆپیشاندانێکی گەورە ئەمریکای تووشی ئاڵۆزی کردووە. بەدوای کوشتنی کەسێکی رەش‌پێست بە ناوی "جۆرج فلۆید" لە لایەن پۆلیسی "مینیاپۆلیس"ـەوە زۆرنەی شارەکانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە خۆپیشاندان.
جگە لە خۆپیشاندان، گرووپی هاکێریی بەناوبانگی "ئینانیمۆس" بۆ ماویەک ماڵپەڕ و سیستەمی رادیۆیی پۆلی مینیاپۆلیسی هاک کرد. ئەم هاکێرانە چەند رۆژ لەمەوبەر بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک پشتیوانی خۆیان لە خۆپیشاندەران دەربڕی و بۆ ماوەیەک ماڵپەڕی پۆلیسیان داخست.

 

سەرچاوە: androidcentral

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved