1/6/2020 03:54 PM

کۆرۆنا خەریکە لاواز ئەبێت

یەکێک لە پزیشکە باڵاکانی ئیتاڵیا دەڵێ کۆرۆنا ڤایرۆس وزەی کەم بۆتەوە و وەکو جاران مەرگهێنەر نییە. بە گوتەی ئەم پزیشکە بەپێی ئەو نموونانەی کە لەم دواییانەدا لە تووشبووانی کۆڤید-19 وەرگیراوە دەریدەخات کە هێزی ئەم پەتا مەترسیدارە لە کەم بوونەوەدایە.
"ئەلبێرتۆ زانگریلۆ/ Alberto Zangrillo"، سەرۆکی نەخۆشخانەی "سەن رافائێل"ـی شاری میلان دەڵێ: "لەڕاستیدا ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیتر لە ئیتاڵیادا بوونی نییە. رادەی ئەم ڤایرۆسە کە لە 10 رۆژی رابردوودا لە ئاوی دەم و لووتی نەخۆشەکان گیراوە، زۆر کەمترە لەو رادەیەی کە دو مانگ لەمەوبەر هەبوو."
زانگریلۆ دەڵێ هەندێک لە پسپۆڕان سەبارەت بە دەسپێکی شەپۆلی دووەم و سێهەمی کۆرۆنا هەندێک پەلەیان کردووە و حکومەت دەبێ ئەم راستییە نوێیە لەبەرچاو بگرێت. ئەو گوتیشی ئیتاڵیا دەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی و ئەو کەسانەی خەڵک نیگەران دەکەن دەبێ لەحاست ئەم کارەیان بەرپرس بن.
بەڵام حکومەتی ئیتاڵیا بە پارێزەوە بەرەڕووی ئەم قەیرانە بۆتەوە و دەڵێ هێشتا زووە دڵنیا بین لەوەی کە بەسەر کۆرۆنادا زاڵ بووین. یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی ئیتاڵیا دەڵێ: "داوا لە پسپۆڕان و پزیشکان دەکەین سەبارەت بەم مەوزووعە سەر لە خەڵک مەشێوێنن. خەڵک ئێستاش دەبێ پابەندی رێنماییەکان بن، لە کۆبوونەوە خۆ بپارێزن و دەستیان بە جوانی بشۆن."
"مەتیۆ باستی/ Matteo Bassetti"، سەرۆکی بەشی نەخۆشییە هەوکردووەکانی نەخۆشخانەی "سەن مارتینۆ"ـی شاری "جێنۆئا" ئاماژە بە لاوازبوونی ئەم ڤایرۆسە دەکا و دەڵێ: "ئەم ڤایرۆسە هێزی دوو مانگ لەوە پێشی نەماوە. کەوابوو دیارە کە ئێستا کۆڤید-19 لەگەڵ رابردوو جیاوازی هەیە."

 

سەرچاوە: Reuters

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved