د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا گرنگترین سووده ته‌ندروستییه‌كانی گێلاسی روونكردوه‌ته‌وه، هه‌مانكات زیانه‌كانی و بڕی ڕێگه‌پێدراو ڕۆژانه ئاماژه‌ی پێكراوه. گرنگترین سووده ته‌ندروستییه‌كانی گێلاس: 1-به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و ڕێگریگرتن له هه‌موو نه‌خۆشییه‌كان و زوو چاكبوونه‌وه‌و ساڕێژبوونی برین به خێرایی. 2-خۆپاراستن له شێرپه‌نجه چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده دژه‌ئۆكسانه‌كانی وه‌ك كارۆتێنه‌كان، ڤیتامین سی، ڤلاڤینویده‌كان. 3-ڕێگریكردن له پیربوون و نه‌خۆشییه‌كانی به‌ساڵاچووان. 4-پاراستنی ته‌ندروستی چاو و خۆپاراستن له كوێری و پوكانه‌وه‌ی ڕه‌شێنه‌ی چاو و وشكبوونه‌وه‌ی و ئاوی سپی و ئاوی ڕه‌ش. 5-كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌ورییه خراپه‌كانی ناو خوێن. 6-پاراستنی ته‌ندروستی مێشك و كۆئه‌ندامی ده‌مارو به‌سووده له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌رو پاركنسۆن و هیلاكی به‌رده‌وام و دڵه‌ڕاوكێی زۆر. 7-باشتركردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و كه‌مكردنی قه‌بزی. زیانه‌كانی گێلاس: 1-هه‌ندێك كه‌س كه حه‌ساسیه‌تیان به گێلاس هه‌یه، پێویسته نه‌یخۆن؛ له نیشانه‌كانی: سووربوونه‌وه‌و خورانی پێست و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی سوور، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، به زه‌حمه‌ت قووتدانی پاروو، سووربوونه‌وه‌ی چاو. 2-خواردنی بڕێكی زۆر ڕۆژانه‌و به به‌رده‌وامی ڕه‌نگه ببێته هۆی زیادكردنی غازات و ئاوسانی سك و پێچ هاتن به سكدا. بڕی ڕێگه‌پێدراو ڕۆژانه: یه‌ك كووپ بۆ یه‌ك كووپ و نیو ڕۆژانه بۆ كه‌سێكی ته‌واو پێگه‌یشتوو. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure