ئاو، سەرچاوەی ژیانە و باشترین خواردنەوەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، کە رۆژانە پێویستی پێیەتی و رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە چالاکردن و کارپێکردنی مێشک. بەڵام ئەوەی کە لە چ کاتێکدا ئەم مادە ژیانبەخشە بخۆیتەوە گرنگییەکی زۆری هەیە. لەخوارەوە ئاماژە بەو خاڵانە دەکەین کە چ کاتێک ئاوخوەردنەوە سوودی هەیە بەیانیان باشترە رۆژەکەت بە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو دەستپێبکەیت، جەستە شێدار دەکاتەوە، یارمەتی چالاکبونی مێشک دەدات، وزەیەکی زیاتر دەدات بە جەستە، سودەکانی ئاو لە بەیانیان لەهەر کاتێکی دیکەی رۆژ باشترە. پێش ژەمەکان خوادنەوەی پەرداخێک ئاو پێش ژەمەکان یارمەتی دابەزینی کێشی جەستەدەدات، چونکە وادەکات هەست بە تێری بکەیت، کالۆری کەمتر بەدەستدەهێنن. پێش وەرزش و دوای وەرزش کاتێک وەرزش دەکەیت جەستە ئارەقێکی زۆر دەکاتەوە، کاتێک پێش وەرزش و دوای وەرزش ئاو دەخۆیتەوە جەستەت بە شێداری دەمێنێتەوە، قەرەبوی ئەو ئاوە دەکاتەوە کە بەفیڕۆ چوە.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure