2/6/2020 05:46 PM

چین بەدوای بوونەوەرەکانی دەرەوەی زەویدا دەگەڕێ

چین بەم زووانە گەڕان بەشوێن ژیانی سەروو زەوینی لەلایەن تەلەسکۆپی زەبەلاحی FASTـەوە دەست پێدەکات. ئەم تەلەسکۆپە لە سێ مانگی دیکەوە لە تەنیشت کاروباری زانستییەوە، ئاسمانیش بۆ دۆزینەوەی ژینگەی نوێ تاوتوێ دەکات.
بە راپۆرتی هەواڵنێریی Scince and Technology Daily، چین بەتەمایە بە کەڵک وەرگرتن لە گەورەترین تەلەسکۆپی جیهان/ FAST گەڕان بەشوێن سیگناڵەکانی سەروو زەوینی لە مانگی 9ـدا دەست پێ دەکات.
تەلەسکۆپی FAST کە پێی دەگوترێ چاوی ئاسمان، لە سەرەتای پاییزی 2016ـدا دەست بەکار بووە و مانگی ژانویەی ئەمساڵیش تەواو لە حاڵەتی کار کردندا بوو، بەڵام پسپۆڕانی چینی بە زیادکردنی چەند بەشی نوێ بەم دەزگا زەبەلاحە گەڕان بەشوێن ژینگەی سەروو زەوینی ئاسان بکەنەوە.
Zhang Tongije کە یەکێک لە توێژەرانی باڵای چینە دەڵێ بەکارهێنانی ئەم تەلەسکۆپە بۆ گەڕان بەشوێن ژینگەی سەروو زەوینیدا نابێ کاروبارە زانستییەکانی دیکەی ئەم تەلەسکۆپە تووشی ئاڵۆزی بکات. هەڵبەت هەر ئەو جۆرەی ئەم توێژەرە باس دەکات، لە داهاتوویەکی نزیکدا ناکرێ چاوەڕەانی سیگناڵی زۆر سەرنجڕاکێش بین.
بە گوتەی Zhang تا ئێستا کۆمەڵێک سیگناڵی لاواز کە پەیوەند دراون بە ژینگەی سەروو زەوینییەوە، وەرمانگرتوون بەڵام بە گوتەی ئەو هیچ کامیان لە لایەن بوونەوەی زیرەکی سەروو زەوینییەوە نەهاتوون. ئەم سیلناڵانە زیاتر پەیوەندییان هەیە بە تەقینەوەی رادیۆیی لە بۆشایی ئاسمان و شتی لەم چەشنە.
بە حاڵەوە ئەگەر بوونەوەرانی سەروو زەوینی سینگناڵە رادیۆییەکان بنێرن و بە رادەیەک لە زەوی نزیک بن کە مەجالی ورگرتنیان هەبێت، تەلەسکۆپی FAST چانسی وەرگرتنی ئەم جۆرە سیگناڵانەی دەبێت.

 

سەرچاوە: engadget

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved