د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به باشترین جۆره‌كانی سه‌وزه‌و میوه بۆ دابه‌زاندنی كێش. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه: سه‌وزه‌و میوه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندن به گه‌لێك مادده‌ی خۆراكی كه گرنكن بۆ له‌ش و دوای خواردنیان مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌كات، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا بڕێكی زۆر كالۆریان تێدا نیه، بۆیه زۆر گونجاون بۆ دابه‌زاندنی كێش و ڕێگه‌گرتن له قه‌ڵه‌وی. خواردنی سه‌وزه‌و میوه له‌گه‌ڵ دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان وه‌ك ئاردی بۆرو برنجی قاوه‌یی و پاقله‌مه‌نییه‌كان و ماسی و شیره‌مه‌نییه‌كان و گۆشتی بێ چه‌وری به سه‌لامه‌ترین ڕێگای زانستی داده‌نرێت بۆ ڕزگاربوون له قه‌ڵه‌وی و زۆری كێش و خۆپاراستن له دووباره قه‌ڵه‌وبوونه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه بڕی زۆر له سه‌وزه‌و میوه ده‌خۆن هه‌میشه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به زۆربه‌ی نه‌خۆشی كه‌متره وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، جه‌ڵته، شێرپه‌نجه.. هتد. ئه‌و میوانه‌ی یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ئه‌ده‌ن: -گریپ فرووت و سیندی -سێ‌و و مزره‌سێو -بێریه‌كان وه‌ك بلۆبێری، شلیك، تووتڕك -قۆخ و هه‌ڵوژه‌و گیلاس و هه‌رمێ و قه‌یسی -كێوی باشترین جۆره‌كانی سه‌وزه بۆ دابه‌زاندنی كێش: -سپێناخ -بڕۆكلی -قه‌ڕنابیت و كه‌له‌رم و كاهوو و كوزه‌ڵه -قارچك -بازیلای سه‌وزو لۆبیا خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure