3/6/2020 08:19 PM

لیڤەرپۆل چاوی لە هێرشبەرێکی ریاڵ مەدریدە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە یانەی لێڤەرپوڵی ئیسپانی چاوی لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا لە مێركاتۆی هاوینەدا.
رۆژنامەی "OK DIARIO"ی ئیسپانی ئاشكرایكردوە، كە یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی دەیەوێت "ڤینیسیۆس جۆنیۆر"ـی هێرشبەری یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە كە ئەو یاریزانە لاوە بەرازیلیە بۆتە جێگەی بایەخی پێدانی یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ئەو راهێنەرە دەیەوێت بە گواستنەوەوی ئەو یاریزانە هێڵی پێشەوەی یانەكەی بەهێز بكات و برەو بە تواناكانی بدات.
جگە لە یانەی لێڤەرپوڵ جۆنیۆر لە لایەن یانەی پاریس سان جێرمانەوە گرنگی پێدەدررێت و لە هەوڵی ئەوەدان لە مێركاتۆی داهاتودا ئەو یاریزانە بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە و بیكەنە جێگرەوەی نەیمار لە ریزەكانی یانەكەیان.
ئامانجی كلۆپ لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێناو ئەوەیە، كە پێشوەختە پلانی هەبێت بۆ ئەوەی هەریەكێك لە سێ هێرشبەری یانەكەی هەوڵی جێهێشتنی لێڤەرپوڵیاندا، ڤینیسیۆس جۆنیۆر بكاتە شوێنگرەوەیان. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved