بەتێپەڕبونی کات گۆڕانکاری لە رەنگی ددانەکان رودەدات و زەرد دەبێت. زۆرکات دەگاتە رادەیەک کە کەسەکە متمانەی بەخۆی نامێنێت و دەترسێت لەوەی بەڕوی کەسانی دیکەدا پێبکەنێت. کەوابوو ئەم بابەتە جگە لە باری جەستەیی کاریگەری لەسەر باری دەروونیش هەیە. لە خوارەوەدا کۆمەڵێک رێکار بۆ لە هاتنە دی ئەم مەبەستە ئاراستە دەکرێت. *رۆژانە دوجار ددانت بشۆ یارمەتی لابردنی ئەو بەکتریایانە دەدات کە لەسەر ددان و پوک دەنیشێن و زەردی دەکەن. *پەتی ددان بەکاربهێنە، یارمەتی لابردنی ئەو پاشماوەنەی خۆراک دەدات کە بە دانەوە دەمێنێتەوە و بە فلچە لاناچێت. *تەماشای ئەو رێژە کالسیۆمە بکە کە دەیخۆیت، چونکە ئێسک و ددان بەهێزدەکات و پارێزگاری لە مینایی ددان دەکات، بۆیە بایەخ بە خواردنی بدە. *دوربکەوە لە خواردنەوەی ماددە کافایینەکان، ئەگەریش دەیخۆیتەوە دوای 30 خولەک لە خواردنی ددانت بشۆ. *زو زو فلچەی ددانەکەت بگۆڕە، لە دو مانگ زیاتر بەکاری مەهێنە. *زیاتر بایەخ بە خواردنی سەوزە بدە وەکو برۆکلی، سپێناغ، کەلەرم، گێزەر بدە. ئەم خۆراکانە ددان و پوک خاوێن دەکەنەوە. *میوە لەنێوان ژەمە خۆراکەکانت بخۆ، بەتایبەتی میوە مزرەکان وەکو سندی، پرتەقاڵ و لیمۆ، چونکە دەم لیکی زیاتر دەکات، لیکیش یارمەتی خاوێنکردنەوەی دەم دەدات لە بەکتریا. *ئەو هەویری ددانەی هەڵیدەبژێریت باشترە نەعنای تێدابێت، چونکە بۆنی دەم بۆماوەیەکی زۆر بە خۆشی دەهێڵێتەوە، ددان سپی دەکاتەوە. *زو زو سەردانی پزیشک بکە و ددانەکانت خاوێنبکەرەوە، باشترە ساڵانە زیاتر لە دو جار سەردانی پزیشک بکەیت.
سەرچاوە: goodmenproject
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure