4/6/2020 04:34 PM

پەردەلادان لە مۆدێلی نوێی BMW M4

لەم دواییانەدا روخساری زنجیرەی نوێی مۆدێلی M4 لەلایەن BMWـەوە پەردەی لەسەر لادراوە. روخساری ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر سەرنجڕاکێش و دڵگیرە.
بەپێی ئەو شتانەی کە تا ئێستا لەلایەن بەکارهێنەرانەوە سەبارەت بە روخساری ئەم ئۆتۆمبێلە لە سۆشیال میدیادا بڵابووەتەوە، هەندێک لە بەکارهێنەران لەسەر ئەو بڕوایەن کە کۆمپانیای BMW پێویستی بە کۆمەڵێک دیزاینەری نوێ هەیە، بەڵام بەشێکی دیکە لە بەکارهێنەران دەڵێن زنجیرەی M4 جوان، رێکوپێک و زۆر بەهێزە. سەرەڕای ئەم قسانە، ئەوی وا بینیتان روخساری نوێی زنجیرەی M4ـە.
ئەگەری زۆر هەیە کە دیزاینی بەشی پێشەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە کاریگەری لەسەر دیزاینی مۆدێلەکانی داهاتووش هەبێت. ئەم دیزاینە لە زنجیرەکانی 3 و 5ـدا نابیندرێت.
بەپێی ئەو بابەتانەی لە سۆشیاڵ میدیادا بڵابووەتەوە، دوو فۆرمی نوێ لە BMWـی زنجیرەی ٤ـدا بوونیان هەیە کە لە یەکیاندا بۆ پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە تایەری مامناوەدند کەڵک وەرگیراوە. لە فۆرمی دووهەمدا سەقفی ئۆتۆمبێلەکە هاوشێوەی قوماشێکە و دەنووشتێتەوە.
ئەم ئۆتۆمبێلە تا بەر لە مانگی 2ـی ئەمساڵ بە نرخی 45,600 دۆلار لە ئەمریکا دەفرۆشرا. بەهێزترین جۆری ئەم ئۆتۆمبێلە کە هەمان ئۆتۆمبێلی BMW M4ـی مۆدێل 2021ـە بزوێنەرێکی 3 لیتری 6 سیلەندەری هەیە و دەتوانێ 382 ئەسپەهێز بەرهەم بهێنێت.

 

سەرچاوە: carmagazine

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved