5/6/2020 12:50 PM

ماسک: کاتی هەڵەوەشانەوەی ئەمازۆن هاتووە

ئیلان ماسکی بەرپرسی باڵای کۆمپانیای تێسلا پاش ئەوەی نووسەرێک لە سۆشیاڵ میدیادا گوتی کە ناتوانێ کتێبەکەی کە سەبارەت بە کۆرۆنایە لە ماڵپەڕی ئەمازۆندا بڵاو بکاتەوە، داوای هەڵوەشانەوەی گەورەترین فرۆشگەی ئینتەرنێتی جیهان دەکات.
ئیلان ماسک بە بڵاکردنەنەوەی تویتێتێک کە رووی لە "جێف بزۆس"ـی بەرپرسی باڵای ئەمازۆنە، رێگری لە بڵابوونەوەی ئەم کتێبە بە "شێتی" وەسف دەکات و لەگەڵ ئەوەی قۆرغکاری بە "هەڵە" پێناسە دەکات، گوتی کە کاتی هەڵوەشانی ئەمازۆن هاتووە.
Alex Berensonـی رۆژنامەوانی پێشووی رۆژنامەی نیۆرک‌تایمز و نووسەری ئەم کتێبە دەڵێ ئەمازۆن بەهۆی پێشل کردنی یاساکان پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کتێبەکەی کردووە و "سانسۆر"ـی کردووە.
ئەمازۆن پاش ئەم سکاڵایە بە ماڵپەڕی "بیزنس ئیسنایدر"ـی گوت کە کتێبەکەی بە هەڵە لە ماڵەپەڕەکە سڕیوەتەوە و لە رێگای سیستەمی Kindleـەوە دایناوە بۆ فرۆش. ئەمازۆن دەڵێ ئەم بڕیارەی لە ژێر کاریگەری قسەکانی ئیلان ماسکدا ئەنجام نەداوە.
Berenson باسئ کۆمەڵێک تیۆری سەیروسەمەرەی کردووە سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا. ئەو سەرەڕای هۆشداری پشپۆڕان، دژکردەوەی زۆر بەرامبەر بە کۆرۆنای بە توندوتیژی وەسف کردووە و لە بۆچوونێکدا کە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە گوتوویەتی کە مناڵان و ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 30 ساڵەوەیە تووشی کۆڤید-19 نابن.
پێدەچێ بەرپرسی باڵای تێسلا لە هەندێک بواردا لەگەڵ Berenson هاوڕا بێت، چونکە ئەویش باسی ئەوەی دەکرد کە "مناڵان" لەبەرامبەر ئەم ڤایرۆسەدا پارێزراون و توووی کێشە نابن. ماسک یاسای کەرەنتینەی بە کردەوەیەکی فاشیستی دەزانی و پاش ماوەیەک سەرەڕای هۆشداری پشپۆڕانی تەندروستی، بە پشتیوانی ترەمپ دەرگاکانی کارگەی تێسلای کردەوە.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved