5/6/2020 02:03 PM

میسی ئەمڕۆش لە پرۆڤەی یانەکەیدا ئامادە نەبوو

لیۆنل میسی ئەمڕۆش لە پرۆڤەی یانەکەیدا بەشداری نەکرد و تەنووری دەنگۆکان زیاتر گڕی گرت. لیۆنل میسی رۆژی چوارشەممە لە پرۆڤەی یانەی بەرشەلۆنەدا ئامادە نەبوو و دواتر راگەیەندرا کە ئەو لە یاریی نێوان یانەیی رۆژی سێ‌شەممەی خۆیاندا تووشی پێکان هاتووە. کەناڵی TV3 لەم بارەوە رایگەیاند کە پێکانەکەی میسی بە جۆرێکە کە ئەو دەبێ هەفتەیەک بۆ دە رۆژ دوور بێ لە یاریگەکان و هەر بۆیە لە یاریی لەگەڵ یانەی "مایۆرکا" کە 13ـی ئەم مانگە بەڕێوە ئەچێت لە پێکهاتەی بەرشەلۆنەدا نابێت. بەڵام ئەم هەواڵە لەلایەن بەرشەلۆنەوە رەت کراوەتەوە.
رۆژی رابردوو ستافی تەکنیکی پشووی دابوو بە یاریزانان و هیچ پرۆڤەیەک لە گۆڕێدا نەبوو، بەڵام ئەمڕۆ کە یازیزانان گەڕانەوە بۆ کامپی "خوان گامپر"، دووبارە لیۆنل میسی ئامادە نەبوو. ئەو بە تەنها لەژێر جاوەدێری راهێنەری لەشجوانییەکەی خۆیدا پرۆڤە دەکات.
تیمی پزیشکیی بەرشەلۆنە گوتوویەتی کێشەی میسی تەنها گرژبوونی لاوازی ماسولکەکانە و بۆ ئەوەی زیانی بەرنەکەوێت نابێ لە پرۆڤەی گشتیی یانەکەیدا بەشداری بکات.
"ئانسۆ فاتی" و "سامۆئێل ئۆمتیتی"ـیش ئامادە نەبوون و یاریزانانی بەرشەلۆنە سبەینێش پرۆڤە دەکەن و رۆژی یەکشەممەش پشوویان هەیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved